کەمکردنەوەی زیانەکانی تەلەفزیۆن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2020-12-26-18:58:00 - کۆدی بابەت: 876
کەمکردنەوەی زیانەکانی تەلەفزیۆن

ناوه‌ڕۆك

چۆنیەتی كەمكردنەوەی زیانەكانی تەلەفزیۆن

بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی تەلەفزیۆن لە ماڵدا پێویستە ئەم ڕێنماییانە بگیرێنەبەر:

١-ھە‌وڵبدە‌ن لە‌ ماڵاندا یە‌ك تەلەفزیۆن ھە‌بێت كە‌ لە‌ ژووری دانیشتنی خێزاندا بێت، چونكە‌ بە‌م جۆرە‌ ھە‌مووان پێكە‌وە‌ دادە‌نیشن كە‌ لە‌ ڕووی كۆمە‌ڵایە‌تی و سۆزداری و دە‌روونیە‌وە‌ بە‌كە‌ڵكترە‌ و ئارامی و ئاسایش زیاتر دە‌بە‌خشێت بە‌ ئە‌ندامانی خێزان تا ئە‌وە‌ی ھە‌ریە‌ك لە‌ ژوورێكدا دابنیشێت.

٢-نابێت تەلەفزیۆن تایبە‌ت بە‌ كچ یان كوڕی ھە‌رزە‌كار بوونی ھە‌بێت لە‌ ماڵدا یان لە‌ ژووری تایبە‌تی منداڵدا، بە‌ڵكو دە‌بێت لە‌ژێر چاودێری خێزاندا بن.

٣-دە‌بێت دایك و باوك خۆیان پێشە‌نگێكی دروست و جوان بن بۆ جگە‌رگۆشە‌كانیان، كە‌ ئە‌وان لە‌بە‌ر تە‌ماشا كردنی تەلەفزیۆن كاتیان بۆ ھیچ نە‌ھێشتبێتە‌وە‌ ئیدی بۆشایی دروست دە‌بێت بۆ ڕۆڵە‌كانیان، ئە‌وان ڕە‌نگە‌ بۆ پڕ كردنە‌وە‌ی ئە‌و بۆشاییە‌ (بە‌تایبە‌تی سۆزداری) ئە‌گە‌ری ئە‌وە دە‌بێت پە‌نا بۆ ڕێگە‌ی تر ببە‌ن بۆ پڕكردنە‌وە‌ی ئە‌و بۆشاییە‌ كۆمە‌ڵایە‌تی و بە‌جێھێنانی ئە‌ركە‌كانییان دوادە‌كە‌ون.

٤-ھە‌رزە‌كار ئە‌گە‌ر بۆی دە‌ركە‌وت دایك و باوكی زیاتر گرنگی بە‌ زنجیرە‌یە‌كی تەلەفزیۆن ئە‌دات تا خودی خۆی ئە‌وا ڕۆحی یاخبوون چە‌كە‌رە‌ دە‌كات لە‌ناخیدا، كە‌متر پە‌یوە‌ست دە‌بێت بە‌ دیسپلین و فە‌رمانە‌كانی دایك و باوكە‌وە‌، چونكە‌ ھە‌ست دە‌كات پە‌راوێز خراوە‌.

٥-نابێت منداڵ ڕابھێندرێت ھە‌ر لە‌ تە‌مە‌نێكی زووە‌وە‌ بە‌دیار تە‌ماشاكردنی تەلەفزیۆنەوە، زیاتر سە‌رقاڵی بكە‌ یاری و تێكە‌ڵبوون و خوێندنە‌وە‌ی گۆڤار و نامیلكە‌ی منداڵانە‌وە‌، با دایك و باوك لە‌گە‌ڵ منداڵدا دابنیشن بۆ تە‌ماشاكردنی تەلەفزیۆن، ئاخاوتنی لە‌گە‌ڵ بكە‌ن و ڕوونكردنە‌وە‌ی بدە‌نێ لە‌سە‌ر بابە‌تە‌ بینراوە‌كان نە‌ك لێیبگە‌ڕێی بە‌ تە‌نیا تە‌مشای تەلەفزیۆن بكە‌ن.

٦-كات دیاری بكرێت بۆ ھە‌رزە‌كاران بۆ تە‌ماشاكردنی تەلەفزیۆن ، لێمە‌گە‌ڕێن بە‌ ئارە‌زووی خۆیان و بۆ ماوە‌ی درێژ دابنیشن بە‌دیار تەلەفزیۆنەوە، ھە‌وڵبدە‌ن سیستمێك دابنێن بۆ خوێندن و كۆشش كردنیان، دوای تە‌واوبوونی ئە‌ركە‌كانیان با بۆ ماوە‌یە‌كی دیاریكراو تە‌ماشای تەلەفزیۆن بكە‌ن.


سەرچاوەکان



876 بینین