باران

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2020-12-26-20:11:00 - کۆدی بابەت: 879
باران

ناوه‌ڕۆك

باران

دیارترین و بڵاوترین جۆری دابارینە، بەهۆی ئەوەی کە پلەی گەرمی لە زۆربەی هەرێمەکانی سەرزەویدا بەرزترە لە پلەی بەستن، وە بەفر و تەرزە لە کاتی تێپەڕبونیاندا لە چینە گەرمەکانی هەوادا دەتوێنەوە و لەسەر شێوەی بەفر دەگەنە سەر زەوی، وە قەبارەی دڵۆپە بارانەکان جیاوازە و لە نێوان دەنکۆڵەی ورد (نمە باران) بۆ دڵۆپە دایە، کە تیرەکەی دەگاتە (٥ ملم)، وە دابەشبونی باران بە پێی کات و شوێن جیاوازە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە، باران لە هەرێمەکانی دەریای ناوەڕاستدا لە وەرزی زستاندا دەبارێت و لە باشوور و باشووری رۆژهەلاتی ئاسیادا لە وەرزی هاویندایە و لە ناوچەکانی یەکسانی و کەنارەکان رۆژهەلاتی کیشوەرەکاندا لە نێوان (٣٠-٤٠ پلە ) و لە کەنارەکانی رۆژئاوا لە نێوان (٤٠-٦٠ پلە) ەب درێژایی ساڵ دەبارێت.
  باران لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە جیاوازە، بڕێکی زۆر باران لە ناوچەکانی یەکسانی و ئەو ناوچانەی کە دەکەونە بەر بارانی وەرزی دەبارێت، بەڵام چەندین سال تێدەپەڕێت بەسەر ناوچە بیابانیەکاندا بەبێ ئەوەی بارانیان لێ ببارێت، وە هەروەها بوونی لوتکە (ترۆپکی) باران بارین لە ناوچەکانی یەکسانی و دوو لوتکەی دیکەی بچووک لە ناوچە مامناوەندیەکان، وە باران لە بازنە خولگەییەکانی (٢٠-٣٠ پلە) و ناوچە جەمسەریەکان کەم دەبارێت،

دابەشبوونی باران

دابەشبوونی باران دەکەوێتە ژێر کاریگەری ئەم هۆکارانەوە:

شوێن بەپێی ڕوبەرە ئاویەکان

بە دورکەوتنەوە لە ڕوبەرە ئاویەکان باران کەم دەکات

ئاڕاستەی با

ئەو بایانەی کە لە دەریاکانەوە دێن شێیان هەڵگرتووە و دەبنە هۆی باران بارین، بەڵام ئەو بایانەی کە لە کیشوەرەکانەوە دێن وشکن.

 بەرز و نزمی

لە بەرزایی چیاکاندا باران زیاتر دەبارێت، بەتایبەت ئەو ڕوانەی (ئاڕاستەی) کە ڕوویان لە بای شێدارە.

 پلەی گەرمی

بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و گەرم بوونی هەوای شێدار، دەبێتە هۆی دروست بوونی تەوژمە سەرکەوتووەکان و چالاک بوونی کرداری بەهەڵم بوون لە ناوچە شێدارەکان و پاشان زیادبوونی باران.

نەوراییە کەشیەکان

ئەو ناوچانەی کە دەکەونە سنوری تێپەڕبوونی نەوراییە کەشیەکان وەک بازنەکانی ناوەڕاست و ئەو ناوچانەی کە دەکەونە بەر گەردەلولەکان وەک لە ناوچە خولگەییەکان، ئەوا بارانیان زۆرە.

جۆرەكانی باران

باران دابەش دەبێت بۆ سێ جۆر كە ئەمانەن:

أ-بارانی بەرزی و نزمی (بارانی بەرزە هەرێم)

خۆساردکردنەوە دەبێتە هۆی ڕودانی چڕبوونەوە، کە هەوای شێدار سەردەکەوێت بەسەر بەرزایی چیاکاندا، ئەوا هەور دروست دەبێت و باران دەبارێت لەو ڕوەی کە بەرامبەر بایەکەیە و لەگەڵ زیاتر بەرزبونەوە بڕی باران کەمدەکات، هۆی دابەزینی پلەی گەرمی هەوا و کەم بونەوەی بری هەڵمی ئاو لە هەوادا.
وە ئەم ئاستەش دەکەوێتە نێوان (١٥٠٠-٣٥٠٠ م ) بەپێی شێی هەواکە، وە دوای ئەوەی بایەکە گەشتە لوتکەی چیاکە دادەکەوێت و گەرم دەبێت و وشکێتی زیاتر دەبێت، وە باران نابارێت لەسەر ئەو ڕوەی کە ناسراوە بە (سێبەری باران)، جیاوازی بڕی بارانی بەرزی و نزمی دەگەڕێتەوە بۆ ئەم هۆکارانەی خوارەوە:

 ١- شێی هەوا بە زیادبوونی بڕی شێ لە هەوادا، بارانی بەرزی و نزمی زیاد دەکات.
 ٢- بەرزی چیاکان: چیا بەرزەکان بارانیان زیاتر لێدەبارێت تا ناوچە نزمایی و دەشتاییەکان.
 ٣- ئاڕاستە و درێژبوونەویە ڕووی چیاکان


ئەو ڕووەی کە ڕووی لە بای شێدارە بڕی بارانی زیاترە، چیای ڕۆکی کە لە باکوورەوە بۆ باشوور درێژ دەبێتەوە و دەکەوێتە بەر باری رۆژئاوا، ڕووی رۆژئاوای بارانی لێدەبارێت، بەڵام ڕووی رۆژهەلاتی لە سێبەری باراندایە (سێبەری بارانە) وە چیاکانی ئەگلس کە دەکەونە باکووری ئەفریقا و ئاراستەیان لە رۆژهەلاتەوە بۆ رۆژئاوایە و دەکەونە بەر بای باکوور، ئاراستەی باکووری بارانی لێدەبارێت بەڵام ئاراستەی باسووری سێبەری بارانە.
 ٤- خێرایی با: دەبێتە هۆی زیاتر خێرابوون و تێکهەڵاتنی هەوا و هۆکارە بۆ بارینی بارانی بەخوڕ.

ب- بۆرانە باران

هەوری ئەم جۆرە بارانە لەو ناوچانەدا دروست دەبێت کە تەژمەکان بەرزدەبەنوە لە ناوچەی گەردەلولە خولگەییەکان و لەگەڵ بەرە هەواییەکاندا نەوراییە کەشیەکانیش هەڵدەکەن، بارانی بەخوڕ و بەهێز لە بەرە هەواییە ساردەکان پەیدا دەبێت، وە بۆرانە باران لە وەرزی زستاندا لە ناوچە مامناوەندیەکان کە دەکەونە بەو نەوراییە کەشیەکان و بەرە هەواییەکانەوە دەبارێت، بەڵام بارانی گەردەلولە خولگەیی لە هەندێ ناوچەی نێوان خولگەی (سرگان-جدی) دەبارێت، وەک : ناوچەکانی باشووری رۆژهەلاتی هەریەک لە ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئاسیا.

ج-بارانی بەرزە ڕۆ

بەهۆی گەرم بوونی هەوای شێدار و دروستبوونی تەوژمی سەرکەوتووەوە ڕوودەدات، وە تەوژمی بەهێزی هەڵگر لە ناوچە گەرمە شێدارەکانی وەک: ناوچەکانی یەکسانی و ناوەڕاستی ئاسیا و ئەمریکا دروست دەێت، وە بارانی بەرزەڕۆ لە حەوزی ئەمازۆن و کۆنگۆ و دەشتەکانی سودان بە درێژایی ساڵ دەبارێت، وە تەوژمە بەرزەڕۆکان، لەسەر شارەکان (دورگەی گەرم) دروست دەبن، بەهۆی ئەوەی کە پلەی گەرمیان بەرزترە لە ناوچەکانی دەوروبەری، وە تەوژمە بەرزەڕۆ بەهێزەکان دەبنە هۆی دابارینی بارانی بەخوڕ و تەرزە و هەندێ جاریش گەردەلولی تۆڕنادۆ، وەک ئەوەی کە لە ناوچەکانی رۆژهەلاتی چیاکانی ڕۆکی ڕودەدەن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.


سەرچاوەکان



4214 بینین