بەفر

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2020-12-26-20:28:00 - کۆدی بابەت: 880
بەفر

ناوه‌ڕۆك

بەفر

بەفر لە چینە بەرزەکانی هەوا دروست دەبێت، کاتێک کە بلورە سەهۆڵیەکان گەورە دەبن و قەبارەیان لە (٢،٥ سم) تێناپەڕیت و لەسەر شێوەی ڕوویەکی شەش لا دروست دەبن و ئەم شێوەیەش ناو دەبرێت بە وردەبەفر (پروشە) (بەفر_الندف)، وە بۆ ئەوەی بەفرەکە بگاتە سەر ڕووی زەوی، پێویستە پلەی گەرمی نێوان ڕووی زەوی و چینە بەرزەکان نزم بێت، وە گەر پلەی گەرمی چینی هەوای ڕوی زەوی زیاتر بێت لە (٣سیلیزی) ئەوا بەفرەکە دەتوێتەوە و لەسەر شێوەی باران دەگاتە سەر زەوی، و شێداری یان وشکی بەفر بەستراوە بە تێپەڕ بوونی بەناو هەوای شێداردا.
بەفر لە بازنەکانی ناوەڕاستدا دەبارێت، لە کاتی تێپەڕبوونی نەوراییە کەشیە زستانیەکان بەو ناوچانەدا، وە لە چیا بەرزەکاندا زۆرتر دەبارێت، وە هەروەها بە نزیک بونەوە لە بازنەکانی ژوروو ڕێژەکەی زیاد دەکات، وە بەفر بە بەردەوامی لە جەمسەرەکان و لوتکەی چیا بەرزەکاندا هەیە، وە هێڵی بەفری هەمیشەیی لەم ناوچانەدا بەدیدەکرێت، کە بریتیە لەو بەرزیەی بە هەمیشەیی (بە درێژایی ساڵ) بەفری لێدەمێنێتەوە، وە بازنەی پانی ناوچەکان و بەرزیان لە ئاستی ڕوی دەریا و ئاڕاستەی ڕووی چیاکان کاریگەری هەیە لەسەر هێڵی بەفری هەمیشەیی، کە نزیکەی (٥٥٠٠ م) لە چیای کلیمنجارۆ و (١٢٠٠م) لە نەرویج و (سفر) لە باکوری بازنەی پانی (٧٠) لە ناوچە جەمسەریە بەستوەکان.


سوودەکانی بەفر

خاک لە بەستن دەپارێزێت و شێی زیاد دەکات، وە سەرچاوەی خۆراک پێدەری ئاوی ڕوبارەکانە، وە گرنگی زۆری هەیە لە ڕاکێشانی گەشتیاران بۆ ئەنجامدانی وەرزشی سەهۆڵین،

کاریگەریە خراپەکانی

  • پچڕاندنی هاتوچۆ
  • شکاندنەوەی درەختەکان
  • کاریگەریە خراپەکانی سەر کشتوکاڵ

وە هەروەها ئەگەر لە مانگی نیساندا بەردەوام بێت ڕۆڵی هەیە لە زیادکردنی ساردی هەوا، لەم کاتەشدا ڕۆڵی هەیە لە دواخستنی سەرەتای وەرزی بەهار.


سەرچاوەکان



8141 بینین