ئاگر‌ بینین له‌ خه‌ودا واتای چیه‌

ئاگر‌ بینین له‌ خه‌ودا واتای چیه‌

له‌لایه‌ن: یاد نوره‌دین - به‌روار: 2020-12-27-18:39:00 - کۆدی بابەت: 888
ئاگر‌ بینین له‌ خه‌ودا واتای چیه‌

ناوه‌ڕۆك

ئاگر 

ئه‌گه‌ر كه‌سێ له‌خه‌ودا ئاگری بێ دو‌كه‌ڵ ببینی نزیك ده‌بیته‌وه‌ له‌پادشا و ده‌رگای داخراوی كاره‌كانی به‌ڕویدا ده‌كرێنه‌وه‌ ، وه ئه‌گه‌ر ببینێ كه‌سێ فڕی ده‌داته‌ ناو ئاگره‌وه‌ ، ئاگره‌كه‌ ئه‌وی نه‌سوتاند ده‌كه‌وێته ژێر سته‌می پادشاوه‌ به‌ڵا‌م زۆر زوو ده‌ربازی ده‌بێ ، وه‌ ئه‌گه‌ر ببینێ ئاگر ئه‌وی سوتاند به‌بێ حه‌ز و ئاره‌ز و سه‌فه‌ر ده‌كات ، وه‌ ئه‌گه‌ر ئاگری به‌گڕ و به‌تینی بینی توشی تا ده‌بێت ، وه‌ ئه‌گه‌ر ئاگر له‌شی ئه‌وی سوتاند به‌ ئه‌ندازه‌ی سوتاوییه‌كه‌ ڕه‌نج و ئازار ده‌كێشێ ، وه‌ ئه‌گه‌ر بینی ئاگر به‌ربێ له‌ ماڵه‌كه‌ی و هه‌موو بسوتێنێ به‌ڵام ترس و نیگه‌رانی له‌دڵیدا نه‌بینێ ده‌لیلی ئه‌وه‌یه‌ ئازار و موسیبه‌تێك كه‌ توشی ده‌بێت به‌هۆی نه‌خۆشی وه‌ك سه‌رماو تاعون و ئاوڵه‌ و كۆكه‌یه‌ ، ئه‌گه‌ر ببینێ ئاگری تێبه‌ربێ به‌ ئه‌ندازه‌ی ئه‌و ئاگره‌ ماڵی حه‌رام به‌و ده‌گات ، وه‌ ئه‌گه‌ر ببینێ ئاگر له‌گه‌ڵ دوكه‌ڵدا پێكه‌وه‌ بون ئه‌و ماڵ و سامانه‌ حه‌رامه‌ به‌ ناسۆر و زه‌حمه‌ته‌وه‌ به‌شه‌ڕ و كینه‌وه‌ به‌ده‌ست دێنێ ، وه‌ ئه‌گه‌ر ببینێ پریشكی ئاگری بۆدێ كه‌سێ غه‌یبه‌تی ئه‌و ده‌كات . ئه‌گه‌ر بینی ژێری قابله‌مه‌ گڕی گرت وه‌ ناو قابله‌مه‌كه‌ گۆشت یان هه‌ر خواردنێكی تری تیابو به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌یبانوی ئه‌و ماڵه‌ به‌هره‌ی لێ ده‌با وه‌ ئه‌گه‌ر ببینێ ناو قابله‌مه‌كه‌ هیچ خواردنێكی تیا نه‌بێ به‌ڵگه‌ی كاری غه‌مگین و په‌ژاره‌یه‌ ، ئه‌گه‌ر ببینێ ئاگر بۆ ڕوناكی هه‌ڵئه‌گرێ واتای ئه‌وه‌یه‌ كارێك به‌ به‌ڵگه‌وه‌ ڕون ده‌بێته‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر ببینێ ئاگری داگیرسان تا گه‌رم بێته‌وه‌ یان كه‌سێكی تر گه‌رم بكاته‌وه‌ ئه‌وه‌ به‌شوێن شتێكه‌وه‌یه‌ سودی لێ ده‌بات وه‌ ئه‌گه‌ر به‌بێ هۆ ئاگری داگیرساند به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه‌ به‌بێ هۆ شه‌ڕ و دوژمنایه‌تی ده‌كات . 


سەرچاوەکان

2164 بینین