بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2020-12-27-23:45:00 - کۆدی بابەت: 900
بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت

ناوه‌ڕۆك

بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت 

پێویستە‌ لە‌م بوارە‌دا ڕە‌چاوی ئە‌م ڕێنماییانە‌ بكرێت:

١-كۆمپیتە‌ر و ھێڵی ئە‌نتە‌رنێت دە‌بێت لە‌ شوێنی دانیشتنی گشتی خێزان دابنرێت نە‌ك لە‌ ژووری تایبە‌تی كچ و كوڕە‌ ھە‌‌رزە‌كارە‌كانماندا.

٢-دە‌بێت خێزان چاودێری ئە‌و سایتانە‌ بكات كە‌ ھە‌رزە‌كارە‌كانیان بە‌رخودی لە‌گە‌ڵ دە‌كە‌ن.

٣-دە‌بێت خێزان چاودێری پە‌یوە‌ندییە‌ ئە‌لیكترۆنییە‌كانی ڕۆڵە‌كانی بێت چونكە‌ ھە‌ندێ جار دە‌نگ تۆمار دە‌كرێت و وێنە‌  و زانیاریە‌كانی ناو كۆمپیوتە‌ر دە‌دزرێت دواتر وە‌ك چە‌كێك بە‌كاردە‌ھێنرێت بۆ فە‌رز كردنی خواستی كە‌سی بە‌رامبە‌ر.

٤-ئە‌گە‌ری ئە‌وە‌ دە‌بێت لە‌ڕێی پە‌یوە‌ندییە‌ ئە‌لیكترۆنییە‌كانە‌وە‌ كچ و كوڕی ھە‌رزە‌كار بكە‌ونە‌ ژێر كاریگە‌ری كە‌سانی بە‌د ڕە‌وشت و بە‌لاڕێ و ھە‌ڵە‌یاندا بە‌رن.

٥-دە‌بێت كات دیاری بكرێت بۆ چوونە‌ سە‌ر كۆمپیوتە‌ر.

٦-ئە‌و كە‌سانە‌ی بە‌رامبە‌ر شاشە‌ی كۆمپیوتە‌ر دادە‌نیشن دە‌بێت بە‌چە‌ند خولە‌كێك بۆ ماوە‌ی چە‌ند چركە‌یە‌ك چاویان لابە‌ن لە‌سە‌ر شاشە‌كە‌ و سە‌یری خاڵێكی دوور بكە‌ن لە‌ ژوورە‌كە‌یاندا.

٧-ھە‌رزە‌كاران تووشی نامۆبوون و گۆشە‌گیری دە‌بن بە‌ھۆی زۆر بە‌كارھێنانی ئینتە‌رنێتە‌وە‌، بۆیە‌ دە‌بێت خێزان ھانیان بدات بۆ تێكە‌ڵ بوون و سە‌رقاڵبكە‌ن بە‌ چالاكی بە‌رھە‌مدراوە‌.

٨-دە‌بێت خێزان زوو زوو ھۆشیاری بداتە‌ ڕۆڵە‌كانی خۆی لە‌ خراپ بە‌كارھێنانی ئە‌م ئامێرە‌ و جە‌خت لە‌لایە‌ن باشە‌كانی بداتە‌وە‌.


سەرچاوەکان



2408 بینین