كۆمپیوتە‌ر و ئینتە‌رنێت

له‌لایه‌ن: محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2020-12-28-00:14:00 - کۆدی بابەت: 905
كۆمپیوتە‌ر و ئینتە‌رنێت

ناوه‌ڕۆك

كۆمپیوتە‌ر و ئینتە‌رنێت

ئاشكرایە لای ھە‌مووان كۆمپیوتە‌ریش ھاوشێوە‌ی پلە‌ی ستە‌یشن و ئامێرە‌كانی دیكە‌ ئە‌گە‌ر باش بە‌كارنە‌یە‌ت ھە‌مان كاریگە‌ری خراپی ئامێرە‌كانی دیكە‌ی دە‌بێت. 
ئە‌مڕۆ لە‌ دنیادا ھێڵی ئینتە‌رنێت بۆتە‌ خێراترین و باشترین سە‌ر‌چاوە‌ی زانیاری و پە‌یوە‌ندی لە‌نێوان مرۆڤ و كۆمە‌ڵگە‌كاندا.
بە‌ڵام لە‌ ھە‌مان كاتدا ئە‌گە‌ر بە‌ خراپ سوودی لێوە‌ربگریت گە‌ورە‌ترین مە‌ترسی دە‌بێت بۆ سە‌ر ڕە‌فتار و تە‌ندروستی تاك بە‌تایبە‌تی ھە‌رزە‌كاران، ھە‌روە‌ھا لە‌م ڕۆژگارە‌دا لە‌ ڕێگە‌ی تۆڕی ئینتە‌رنێتە‌وە‌ ھە‌موو كە‌سێك دە‌توانێت بە‌بێ سانسۆر ھە‌رچی دە‌خوازێت لە‌ با‌بە‌ت، وێنە‌، فیلم دە‌ستی بكە‌وێت.
بۆیە‌ خێزان دە‌بێت خۆی ڕۆڵی ئە‌و سانسۆرە‌ ببینێت لە‌م بوارە‌دا.
ھە‌رزە‌كاران و گە‌نجان ئە‌گە‌ری تووشبوونیان بە‌ گیرۆدە‌ بوون زۆرە‌ بە‌تایبە‌تتر گیرۆدە‌بوون بە‌ ئینتە‌رنێتە‌وە‌ چونكە‌ بێ ئە‌ندازە‌ سە‌رنج ڕاكێشە‌ و وە‌ڵامی بۆ خولیا و خە‌ونە‌كانی ئە‌وان پێیە‌.
ئە‌مڕۆ لە‌ بازاڕە‌كانی كوردستان چە‌‌ندین سە‌نتە‌ر كراونە‌تە‌وە‌ كە‌ گە‌نجان و ھە‌رزە‌كاران ڕووی تێدە‌كە‌ن بۆ ئە‌وە‌ی بچنە‌ ئە‌و دنیایە‌ی وە‌ڵامی خواستە‌كانی ئە‌وانی پێیە‌، بۆ ھە‌ر كاژێرێك دووھە‌زار دیناریان لێوە‌ردە‌گیرێت، واتە‌ ئە‌گە‌ر خێزان كۆمپیوتە‌ر و ھێڵی ئینتە‌رنێتیشیان بۆ دابین نە‌كە‌ن ئە‌وا لە‌ دە‌رە‌وە‌ بە‌ سانایی دە‌ستیان دە‌كە‌وێت.
ھە‌رزە‌كاران و گە‌نجان بە‌شێكی زۆر لە‌ كاتە‌كانیان بە‌دیار (چات) كردنە‌وە‌ بە‌سە‌ر دە‌بە‌ن كە‌ كە‌ناڵێكی پە‌یەوە‌ندییە‌، ھە‌روە‌ھا دە‌گە‌ڕێن بە‌ناو سایتە‌ سێكسیە‌كان، كە‌بێئە‌وە‌ی بە‌ خۆیان بزانن چە‌ندین كاژێر لە‌ كاتیان بە‌فیڕۆ دە‌چێت لە‌م بوارە‌دا.
ھە‌ندێ جار خێزان لە‌ بێ ئاگایی خۆی كۆمپیوتە‌ر و ھێڵی ئینتە‌رنێتی بۆ كوڕ و كچە‌ ھە‌‌رزە‌كارە‌كە‌ی و ژوریشی بۆ جیاكردوە‌تە‌وە‌، ئە‌مە‌ ھە‌ڵە‌یە‌كی گە‌ورە‌یە‌ كە‌ دایكان و باوكان تێیدە‌كە‌ون، ڕاستە‌ ئە‌مڕۆ بۆ مە‌بە‌ست زانیاری و خۆ پە‌روە‌ردە‌كردن دە‌كرێت سوودی زۆر ببینرێت لە‌ ئینتە‌رنێت بە‌ڵام نابێت بە‌و شێوازە‌ ھە‌ڵانە‌ مامە‌ڵە‌ بكرێت.


سەرچاوەکان

187 بینین