هە‌رگیز مۆبایل لە‌ گیرفانی پانتۆڵدا هە‌ڵمە‌گرە‌

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2020-12-28-00:20:00 - کۆدی بابەت: 906
هە‌رگیز مۆبایل لە‌ گیرفانی پانتۆڵدا هە‌ڵمە‌گرە‌

ناوه‌ڕۆك

ھە‌رگیز مۆبایل لە‌ گیرفانی پانتۆڵدا ھە‌ڵمە‌گرە‌


بە‌گوێرە‌ی دە‌یان توێژینە‌وە‌ی زانستی لە‌ بواری تە‌ندروستی سێكسی پیاواندا، بە‌ڵگە‌ زۆرە‌ كە‌ شە‌پۆلە‌كانی مۆبایل كار دە‌كە‌نە‌ سە‌ر خانە‌ سپێرمە‌كان و ئە‌گە‌ری توشبوون بە‌ نە‌زۆكی زیاد دە‌كە‌ن.
گروپێك توێژە‌ر لە‌ زانكۆی نیوكاڵس بە‌ شێوە‌یە‌كی ورد سیستە‌ماتیكی بە‌ داتا و ئە‌نجامە‌كانی ٢١ توێژینە‌وە‌ی ڕابردوودا چونە‌وە‌، ئە‌م توێژینە‌وانە‌ بە‌ مە‌بە‌ستی ڕوماڵكردنی كاریگە‌ری شە‌پۆلی مۆبایل لە‌سە‌ر تە‌ندروستی سپێرم ئە‌نجام دران.
پێداچونە‌وە‌ی ئە‌م ئە‌نجامانە‌ لە‌ لایە‌ن ئە‌و گروپە‌ توێژە‌رە‌وە‌ ئە‌وە‌ی دە‌رخست كە‌ ئە‌گە‌رە‌كە‌ زۆر بە‌رزە‌ پە‌یوە‌ندییە‌كی ڕاستە‌قینە‌ و ڕاستە‌وخۆ لە‌ نێوان بڕی شە‌پۆلی مۆبایل و تە‌ندروستی خانە‌ سپێرمییە‌كاندا ھە‌بێت.
شە‌پۆلە‌كان دە‌بنە‌ ھۆی لە‌ناوبردنی خانە‌كان یان دە‌بنە‌ ھۆی تێكدانیان، كە‌ ئە‌مە‌یان ئە‌گە‌ری درووستبوونی كۆرپە‌ی نە‌خۆش و كە‌مئە‌ندام زیاد دە‌كات.
پسپۆرانی تە‌ندروستی ڕێنمای پیاوان دە‌كە‌ن تا دە‌توانن مۆبایلە‌كانیان دوور لە‌ ئە‌ندامی زاوزێیانە‌وە‌ ھە‌ڵبگرن و ھە‌وڵ بدە‌ن لە‌ گیرفانی پانتۆڵە‌كانیاندا داینە‌نێن، بە‌م شێوە‌یە‌ كاریگە‌رییە‌ نە‌رێنییە‌كانی ئە‌و شە‌پۆلە‌ زیانبە‌خشانە‌ لە‌سە‌ر سپێرم كە‌م دە‌بنە‌وە‌.


سەرچاوەکان



941 بینین