ڕووەکە بیابانیەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2020-12-29-00:18:00 - کۆدی بابەت: 936
ڕووەکە بیابانیەکان

ناوه‌ڕۆك

ڕووەکە بیابانیەکان

دابەش دەبن بۆ ئەم دوو بەشەی خوارەوە:

ڕووەکی بیابانە گەرم و وشکەکان

لەگەڵ ئەوەی کە بارودۆخی ئاو و هەوایی ناوچە بیابانیەکان گونجاو نییە، بەڵام لە هەندێ ڕووەک لە بیابانەکاندا دەژی و توانای بەرگری هەیە بەرامبەر بارودۆخی وشکی، بەتایبەت لە ناو دۆڵەکان یان لە لێراوی ڕووبارە ناوخۆییەکان یان لەو ناوچانەی کە ئاوی ژێر زەوی زۆر نزیکە لە رووی زەوی.
  وە جۆری ئەو ڕووەکانەی کە لە بیابانە عەرەبیەکاندا دەژین بریتین لە: درەخت و دەوەن و داگەز و ئەکاسیا (السنگ) و تاوگ و دات خورما و هتد.

ڕووەکی بیابانە بەستەڵەکەکان (سەهۆڵیەکان)

ئەو ناوچانەی کە ئەم ڕوەکانەی تێدایە بە درێژایی کەنارەکانی زەریای بەستەڵەکی باکور درێژ دەبێتەوە، وە دەگاتە باکوری کەنەدا وو باکوری سیبیریا و ئالاسکا و گرینلاند و ئایسلاند، وە درێژی وەرزی زستان لەم ناوچانەدا دەگاتە زیاتر لە (٩مانگ) لە ساڵێکدا، بۆیە تایبەتمەندی ئەو ناوچانە ئەوەیە کە پلەی گەرمیان زۆر نزمە، ئەو ڕوەکانەی کە لە ماوەیەکی کورتدا گەشە دەکەن بریتین لە قەوزە و هەندێ ڕووەکی دیکەی کورت و باریک و سود کەم، وە بەهۆی ڕەقی خاکەکەوە ڕەگیان درێژ دەبێتەوە بۆ قوڵایی زەوی، تا خۆراک و ئاو پەیدا دەکەن و بەردەوام بن لە ژیانیان.


سەرچاوەکان



1464 بینین