بروسکەی گەردەلوول

له‌لایه‌ن: - ئاکار قطب الدین - به‌روار: 2020-12-29-18:08:00 - کۆدی بابەت: 944
بروسکەی گەردەلوول

ناوه‌ڕۆك

بروسکەی گەردەلول

بریتیە لە گەردەلولی هەوایی بەهێز کە بروسکەی لەگەڵدایە، ڕودەدات لە کاتی بونی تەوژمە هەڵگرە سەرکەوتوەکاندا کە هەوری کەڵەکە بووی ئەستوور لە قۆناغی کەشەکردندایە و گەشەدەکات، وە لە قۆناغی پێگەشتویدا دڵۆپە ئاوەکان گەشەدەکەن و هەوری مەزنی کەڵەکە بوو بەرزدەبێتەوە بۆ چینی ترۆبۆبۆز، وە بەهۆی بارینی بارانەوە تەوژمی داکەوتوو دروست دەبێت، لە قۆناغی لەبەریەک هەڵوەشاندا تەوژمە سەرکەوتوەکان دەوەستن لە خۆراک پێدانی هەورەکان و بارانێکی سوک بەردەوام دەبارێت، تەمەنی تاکە گەردەلولێک نزیکەی کاتژمێریکە، بەڵام پێش نەمانی (لەناوچونی) گەردەلولی دیکەی لێ دروست دەبێت کە زۆر جار کاریگەریەکەی بۆ چەندین کاتژمێر بەردەوام دەبێت.
  بروسکە گەردەلولیەکان باران و تەرزەیان لەگەڵدایە، وە لە وەرزی زستاندا بەفر لە بازنەکانی ناوەڕاست دەبارێنێت و بروسکەی لەگەڵدا ڕوودەدات، کە دەبێتە هۆی بەتالکردنەوەی (خاڵی کردنەوەی) کارەبایی لە نێوان ناوچەکانی خەزنی موجەب و سالبدا، بروسکە لە هەورێک یان لە نێوان هەورێک و هەورێکی دیکەدا یان لە نێوان هەور و ڕووی زەەویدا ڕودەدات، وە لە ئەنجامی درێژبوونەوەی هەوایەکی کت و پڕ بە هۆی بەرز بونەوەی پلەی گەرمیەوە بروسکە دروست دەبێت، کە دەنگەکەی پاش بینینی ڕوناکیەکەی دەبیسترێت.

 گەردەلوولی تۆرنادۆ

بروسکە گەردەلولیەکان لە وەرزی بەهار و هاویندا لە نیوە ڕۆژهەلاتی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەبێتە هۆی ڕودانی دیاردەی گەردەلولی تۆرنادۆ، کە بریتیە لە قەبارەیەک لە بای پێچاوپێچ کە لە کاتی جوڵەکردنیدا نزمترین هەور دەگەیەنێت بە ڕووی زەوی، وە زۆر جار تیرەی نوساوی بە ڕووی زەویەوە لە (٥٠٠م) تێناپەڕێت و بەیەکێک لە دیارترین دیاردە کەشییە وێرانکەرەکان دادەنرێت، بەهۆی نزمی پەستانی هەوا تیایدا، وە خێرایی با زۆر جار دەگاتە (٥٠٠کم / کاتژمێر)، تۆرنادۆ لە هەموو مانگێکدا ڕوودەدات، بەڵام زۆرترین دوبارە بونەوەی دەکەویتە مانگەکانی ئایار و حوزەیران، کە دەبێتە هۆی ئەوەی زیانی مادی و مرۆیی گەورەی لە هەموو سالێکدا لێبکەوێتەوە.


سەرچاوەکان



2423 بینین