کەشکاری زیندەگی (فیزیایی)

له‌لایه‌ن: - ئاکار قطب الدین - به‌روار: 2020-12-29-18:15:00 - کۆدی بابەت: 945
کەشکاری زیندەگی (فیزیایی)

ناوه‌ڕۆك

کەشکاری زیندەگی

 هۆکارەکانی ڕوودانی ئەم جۆرە کەشکاریە بریتیە لە چالاکیە ڕوەکی و ئاژەڵیەکان (بۆیە ناونراوە کەشکاری زیندەگی) کە دەبێتە هۆی گۆڕینی شێوەی دەرەوەی ڕووی زەوی، وە هەروەها کەشکاری کیمیاوی و فیزیایی کە بەهۆی بونەوەرە زیندوەکانەوە ڕوودەدەن، بەجۆرێک کە ڕۆڵی فیزیایی بونەوەرە زیندوەکان لە کاتی گەشەکردنی ڕەگی ڕووەکەکان لە ناو بەردەکاندا دەردەکەوێت، کە کاریگەری هەیە لەسەر زیادکردنی درز و کەلێنی بەردەکان و لاواز کردنی و ئامادەکردنی بەردەکان بۆ جۆرەکانی دیکەی کەشکاری، یان جوڵەی ئاژەڵەکان بەسەر بەردەکان یان کرداری هەڵکۆڵین، کە بونەوەرە هەڵکۆڵەرەکان (کرتێنەرەکان) ئەنجامی دەدەن و دەبنە هۆی ڕوودانی کەشکاری فیزیایی. بەڵام ڕؤڵی ڕووەک و ئاژەڵەکان لە کەشکاری کیمیاویدا خۆی لە شیکردنەوەی مادە ئەندامیەکان دەبینێتەوە، کە کار دەکەنە سەر پێکهاتەی بەردەکان و یەکگرتینیان لەگەڵ یەکتریدا و لەپاشاندا دەبێتە هۆی ڕوودانی کرداری کەشکاری کیمیاوی.


سەرچاوەکان



2360 بینین