ڕێگەی مەساجی دڵ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2020-12-29-21:30:00 - کۆدی بابەت: 950
ڕێگەی مەساجی دڵ

ناوه‌ڕۆك

ڕێگەی مەساجی دڵ

  • نەخۆش لەسەر پشت پاڵ بخەو بەچۆکدا لەژوور سەری.
  • دەستان لەسەر زاویەی مل لەژێر چەناکەدا دابنێت.
  • دەستەکەی تریشیان لەسەر دەست دابنێن بۆ پشتەوە بنوشتێنەوە تا شانتان لە ڕێکی چەناکەی نەخۆش دەبێت.
  • بەشێوەی ستوونی فشار بخەنە سەر ئەو شوێنەی کە دەستتان لەسەر داناوە بە شێوەیەک کە سنگ (٤ تا ٥) سم چاڵ بێت بۆ ناوەوە ئەمەش بۆ پێ گەشتوانە بەڵام بۆ منداڵان پێویستە ٢٫٥ دوونیو تا ٤ چوار سم بێت قوڵی فشار خستنە سەر سنگەکەوە وە ئەم کارەش (١٥) پانزە جار دووبارەبکەنەوە وەنابێت ماوەی هەر فشارێک یەک سانیە زیاتر یان کەمتر بێت.
  • دو. هەناسەدانی دەست کردی دەم خستنە ناو دەم ئەنجام بدەن.
  • لە بیری مەکەن کە بەرزبوونەوەی قەفەزەی سنگ سەیر بکەن.
  • دووبارە (١٥) جار مەساجی دڵ ئەنجام بدەن و هەناسەی دەم خستنە ناودەم ئەنجام بدەن نا هیلاک دەبن یارمەتی دەگات.

هەر سێ دەقە جارێک لێدانی دڵ بەهۆی دەماری ملەوە تاقی بکەنەوە بزانن لێ دەدات یاخود نا...

نیشانەکانی چاک بوونەوەی نەخۆش

•ڕەنگی خۆڵەمێشی نەخۆش وردەوردە نامێنێت و ڕەنگە سروشتیەکەی خۆی دەگەڕێتەوە.
•لێدانی دڵ دووبارە دەگەڕێتەوە.
• لەوانەیە ناڵە ناڵ یان جوڵە لە نەخۆش بێت.
•هەناسەدان دووبارە دەست پێ دەکاتەوە وە ئێوەش لەوانەیە پەرچەکرداری هەناسەی نەخۆش ببین.

بوژاندنەوە بەهۆی کارکردنی دووکەس لەسەر نەخۆش

ئەگەر بوژاندنەوەکە لەلایەن دوو کەسەوە بکرێت هیلاکی کەمتر دەبێت و بۆ ماوەیەکی زیاتر دەتوانرێت کار لەسەر نەخۆش بکرێت لەم کاتەدا لە دوای هەر (٥) مەساجێکی دڵ هەناسەدانێکی دەم خستنە ناودەمی نەخۆش دەکرێت و پێویستە ئاگاتان لەوە بێت کە لە هەمان کاتدا مەساج و هەناسەی دەست کرد بەیەکەوە نەکەن.


سەرچاوەکان



994 بینین