ژاپۆن هۆشداری دە‌داتە‌ دایکان و باوکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2020-12-29-21:58:00 - کۆدی بابەت: 955
ژاپۆن هۆشداری دە‌داتە‌ دایکان و باوکان

ناوه‌ڕۆك

ژاپۆن ھۆشداری دە‌داتە‌ دایكان و باوكان

ڕێكخراوی ژاپۆنی بواری پزیشكی منداڵان ھۆشداری دە‌داتە‌ دایكان و باوكان كە‌ مۆبایلی زیرە‌ك و كۆمپیوتە‌ر نە‌كە‌ن بە‌ جێگرە‌وە‌یان لای منداڵە‌كانیان، چونكە‌ بە‌كارھێنانی ئە‌و ئامێرانە‌ لای منداڵ گە‌شە‌یان دوادە‌خات.
ڕێكخراوی «كۆمە‌ڵە‌ی ژاپۆنی پزیشكی منداڵان» ھە‌ڵمە‌تی دە‌ستپێكرد بۆ سنورداركردنی بە‌كارھێنانی مۆبایلی زیرە‌ك و لاپتۆپ لە‌ شێوە‌ی یاری منداڵان بۆ ماوە‌یە‌كی زۆر، ڕاگە‌یاند كە‌ مە‌ترسین لە‌سە‌ر گە‌شە‌كردنیان.
ئە‌و ڕێكخراوە‌ی بواری پزیشكی منداڵان لە‌ژێر دروشمی «مە‌ھێڵە‌ مۆبایلی زیرە‌ك ببێتە‌ بە‌خێوكە‌ری منداڵە‌كانت» ھە‌ڵمە‌تە‌كە‌ی دە‌ستپێكردووە‌ و پزیشكی منداڵان بڵاوكراوە‌ی ھۆشیاركردنە‌وە‌ لە‌ كلینكە‌كانی پزیشكی منداڵانی ئە‌و وڵاتە‌دا بڵاودە‌كە‌نە‌وە‌ بۆ ئە‌وە‌ی ھانی دایكان و باوكان بدە‌ن ڕێنە‌دە‌ن منداڵە‌كانیان بۆ ماوە‌یە‌كی زۆر یاری بە‌و ئامێرە‌ ئە‌لیكترۆنییانە‌ بكە‌ن.
پزیشكانی بواری منداڵان لە‌و باوە‌ڕە‌دان كە‌ بە‌كارھێنانی مۆبایل و لاپتۆپ بۆ ماوە‌یە‌كی زۆر لە‌لایە‌ن منداڵانە‌وە‌ وایان لێدە‌كات زیاتر ە‌سە‌لبی ببن، پە‌یوە‌ندی لە‌گە‌ڵ ئە‌و كە‌سانە‌ی لە‌ دە‌وروبە‌ری منداڵە‌كاندان نە‌كە‌ن و وایان لێدەكات كارلێك نە‌كە‌ن،ئە‌مە‌ش دە‌بێتە‌ ھۆی ڕێگرتن لە‌ گە‌شە‌كردنی تە‌ندروستایانە‌ی ھە‌ستە‌كانیان.
ھاوكات ئە‌و كۆمە‌ڵە‌یە‌ ھۆشداری دا لە‌ بە‌رز بوونە‌وە‌ی ئە‌و حاڵە‌تانە‌ی كە‌ دایكان و باوكان یاریكردن و خوێندنە‌وە‌ی منداڵە‌كانیان دە‌گۆڕنە‌وە‌ بە‌ مۆبایلی زیرە‌ك و لاپتۆپ و لێدانی فیلمی منداڵان بۆ منداڵە‌كانیان تا سە‌رقاڵ بن و نە‌چن بە‌لای دایك و باوكیاندا.
تاكمیتسۆ ماتسودایرا سە‌رۆكی كۆمە‌ڵە‌كە‌ ئامۆژگاری دایكان و باوكان دە‌كات كە‌ سنورێك بۆ بە‌كارھێنانی ئە‌و ئامێرانە‌ لە‌لایە‌ن منداڵە‌كانیان دابنێن و كاتی زیاتر لە‌گە‌ڵ منداڵە‌كانیاندا بە‌سە‌ر بە‌رن لە‌ قسە‌كردن و یاریكردن لە‌گە‌ڵیاندا بۆ ئە‌وە‌ی نە‌بنە‌ ھۆكاری پە‌كخستنی گە‌شە‌ی منداڵە‌كانیان.
لای خۆیانە‌وە‌ كۆمپانیاكانی بە‌رھە‌مھێنە‌ری مۆبایلی زیرە‌ك و لاپتۆپی منداڵان بە‌رگریان لە‌ خۆیان كرد و جە‌ختیان لە‌وە‌ كردە‌وە‌ بە‌رنامە‌كانیان وا دانراوە‌ كە‌ بە‌شێوە‌یە‌كی مامناوە‌ند بە‌كاربێت و نابێتە‌ ھۆی تێكدانی ھاوسە‌نگی منداڵان و تێكچوونی پە‌یوە‌ندی لە‌گە‌ڵیاندا.


سەرچاوەکان



673 بینین