سیستەمی یاسایی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2020-12-30-12:25:00 - کۆدی بابەت: 979
سیستەمی یاسایی

ناوه‌ڕۆك

سیستەمی یاسایی

مەبەست لە سیستەمی یاسایی کۆمەڵە ڕێسایەکی یاساییە بەوە جیادەکرێتەوە کە پەیوەستن بە یەکتری و لە پیادەکردندا جێگیرن، بۆ هێنانەدی ئامانجێکی هاوبەشی دیاریکراو تێدەکۆشن، بە جورێک کە ئەو ڕێسایانە لە خۆناگرێت کە لە ڕووی ئامانج جیاوازن لەگەڵ یەکتری یان پەیوەندیەکی بەهێز لەنێوانیاندا نییە. بەڵکو بریتیە لە کۆمەڵە ڕێسایەکی یاسای کە بڕیار لە چەند ڕووداوێکی کۆمەڵایەتی دیاریکراو دەدەن. وە بۆ یەک ئامانج تێدەکۆشن، لەڕووی پابەندبوون و جێگر بوون بەیەکتر بەستراونەتەوە: کەواتە سیستەمی یاسای ڕێکخستنی کۆمەڵێک پەیوەندی لایەنێک لە لایەنەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی لەئەستۆ دەگرێت کە ئەو پەیوەندیانە لەڕووی سروشت هاوشێوەی یەکترن و لە یەک سەرچاوە وەرگیراون. کە خۆی لە سروشتێکی تەواو دەبینێتەوە کە چەند ڕێسایەک لە خۆدەگرێت، و هەروەها (ئیرنج) بەو جۆرە پێناسەی دەکات کە بریتیە لە ئێسکە پەیکەری یاسا کە بەماددەی ڕێساکان دەورەی دراوە هەروەکو ماسولکەکان بە ئێسک دەورەیان دراوە. بۆ نمونە وەکو سیستەمی مارەبڕین کە چەند ڕێسایەکی یاسای لەخۆ دەگرێت کە بۆ بڕیاردان لە کاروبارێکی کۆمەڵایەتی تێدەکۆشێت که بریتیە لە پێکهێنانی خێزان، و مەبەستی هێنانەدی ئامانجێکی دیاریکراوە کە بریتیە لە ڕێکخستنی کاروبارەکانی خێزان و یارمەتیدانی پرۆسەی خێزان، بەجۆرێک کە بڕیار لە پەیوەندی هاوسەری دەدات لە ڕووی دروستبوون و تەندروستی و ژیان و هەڵوەشانەوە و شوێنەوارەکانی بەشێوەیەک کە لە ڕووی ئامانج هاوبەندییەک و هاوشێوەییەک لە نێوان ڕێساکان هەیە.


سەرچاوەکان



2202 بینین