لقی یاسا و کۆمەڵەی یاسایی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2020-12-30-12:31:00 - کۆدی بابەت: 980
لقی یاسا و کۆمەڵەی یاسایی

ناوه‌ڕۆك

لقی یاسا و کۆمەڵەی یاسایی

مەبەست لە لقی یاسای کۆمەڵە ڕێسایەکی یاساییە کە بڕیار لە لایەنێکی ژیانی کۆمەڵایەتی دەدات و ئەو پەیوەندیانە ڕێک دەخات کە خاوەنی یەک سروشتن، وەک یاسای بازرگانی و یاسای سزایی و یاسای دەستوریو یاسای نێودەڵەتی گشتی. چونکە هەر یەک لەوانە بڕیار لە لایەنێکی ژیانی کۆمەڵایەتی دەدات و ڕێساکانی ئەو پەیوەندیە ڕێک دەخات کە لە سروشتدا یەکسانن. بۆ نمونە یاسای بازرگانی بڕیاری بواری بازرگانی دەدات، بە دیاریکردنی کارەکانی بازرگانی و ڕێکخستنی پەیوەندی نێوان بازرگانەکان، وە یاسای سزایی بڕیار لە لایەنی  سزای دەدات بە ڕێکخستنی پەیوەندیەکانی نێوان تاک و دەوڵەت لە ڕووی ئەو کارانەی کە قەدەغەکراوون و دیاریکردنی سزای ئەنجامدانی ئەو کارانە، و ساسای نێودەوڵەتی باس له پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان دەکات و پەیوەندیەکانی نێوان دەوڵەتان ڕێک دەخات لە حاڵەتەکانی جەنگ و ئاشتی و سەربەخۆی. لقی یاسای لە ڕووی واتا و سنوور تەنها ئەو کۆمەڵە ڕێسا یاسایە لەخۆ ناگرێت کە لە یاسادانان وەرگیراوە بەڵکو لەچەند سەرچاوەیەکی تری پەیوەستدار وەرگیراوە وەکو بیروڕاکانی فیقهی و بیروڕاکانی دادگای و ئەو ڕێسایانەی کە لە سەرچاوە فەرمییەکانی تری یاسا وەرگیراوون وەکو داب و نەریت.
 بەڵام کۆمەڵەی یاسای (CODE) واتا ئەو دەقە یاسایانەی کە دانراوون و بڕیار لە لایەنێکی ژیانی کۆمەڵایەتی دەدەن کە پەیوەندییەکانی بە یەکبوونی سروشت ناودەبرێن. بۆ نمونە دەگوترێت کۆمەڵەی شارستانی و کۆمەڵەی بازرگانی و کۆمەڵەی سزایی.
   لەوەی پێشتر دەردەکەوێت کە لق و کۆمەڵە لەو ڕووەوە بە یەکتری دەچن کە ڕێساکانی هەریەکەیان فەرمانڕەوایەتی لایەنێک لە لایەنەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی دەکات پەیوەندیەکانی هاوشێوە لە ڕووی سروشت ڕێکدەخات بەڵام لە ڕووی واتا و چوارچێوە -سنور- جیاوازن. بۆ نمونە لەڕووی واتا کۆمەڵە واتا ئەو دەقە یاساییانەی کە دانراون -نوسراونەتەوە-واتا شێوازی یاسا بە واتا تایبەتەکەی، بە پێچەوانەی لق کە بریتیە لە دەقەکانی یاسادانان و ڕێساکانی یاسای کە لە سەرچاوەکانی تری یاسا وەرگیراوون واتا شێوازی یاسا بە واتا گشتیەکەی. بەڵام لە ڕووی سنوور، کۆمەڵە بە بەشێک لەو لقە دادەنرێت کە کۆمەڵەو شتەکانی پەیوەست بە دەقەکانی کۆمەڵە لەخۆدەگرێت وەکو بڕارەکانی دادگایی و بیروڕاکانی فیقهی و ئەو سەرچاوانەی کە لە تەک یاسادانان و فیقهی و دادگا وەستاوون لەو ڕێسایانەی کە لە سەرچاوەکانی تری یاسا هەڵقوڵاوون.


سەرچاوەکان



1937 بینین