واتای ڕێسای یاسایی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2020-12-30-14:21:00 - کۆدی بابەت: 989
واتای ڕێسای یاسایی

ناوه‌ڕۆك

واتای ڕێسای یاسایی

بۆ دیاریکردنی واتای ڕێسای یاسایی پێویستە لەسەرمان بزانین وشەی یاسا-قانون- لە بنەڕەتدا لە چییەوە هاتووە و واتای یاسا لەڕووی زمانەوانی و زاراوەیی دیاری بکەین، وە دیاریکردنی واتای یاسا پاڵمان پێوە دەنێت کە لە لایەک جیاوازی لە نێوان دەستەواژەی یاسا و دەستەواژەی تری یاسای بکەین ولەلایەکی تر باسی ئەوە بکەین کە تاچەند لە ژیانی یاسای پێویستە، و لەبەر ئەوە ئەم وانەیە بەسەر سێ باس دابەش دەکەین:

باسی یەکەم
بنچینەی وشەی قانون و واتاکەی لە زمانەوانی و زاراوەیی

وشەی قانون لە بنەڕەتدا

نوسەرەکان دەربارەی دیاریکردنی بنچینەی ئەو وشەیە جیاوازن، بەجۆرێک کە ڕای زۆرینە دەڵێت لە بنەڕەتدا وشەیەکی عەرەبی نییە و هاتۆتە ناو زمانی ئێمە، وە هەندێکی تر دەڵێن لە بنەڕەتدا لە ڕووی ماددە و شێوە وشەیەکی عەرەبیە بەو بەڵگەیەی کەسەرەڕای ئەوەی ئەو وشەیە لە کاتی خۆی بەکارهاتووە بەڵام نوسەران ئەو وشەیان لەناو کۆمەڵەی ئەو وشانە دانەناوە کە هاتوونەتە ناو فەرهەنگی عەرەبی، و لە ڕووی ماددە ووشەکە لە بنەڕەتدا لە (قن) هاتووە واتا بە دواداچوونی
هەوڵی شتێک بە مەبەستی گرنگیدان بە شارەزابوونی بەڵام لە ڕووی شێوە لە دەستەواژەی (فاعول) عەرەبی هاتووە کە بەواتای تەواوبوون و ئەو پەڕی هەوڵدان دێت.
ئەوەی کە بنچینەی وشەکە دەداتە پاڵ بێگانە لە دیاریکردنی بنچینەی وشەکە جیاوازی لەگەڵ ئەوانی تر هەیە بەجۆرێک کە زۆربەی نووسەران دەڵێن لە وشەی (Kanon) هاتووە واتا ڕێسا یان ڕێکخستن.
بریتیە لە وشەیەکی لاتینی کە فەرەنسیەکان لە وشەی canon یان وەرگرتووە کە مەبەستیان بڕیارەکانی کۆڕبەندەکانی کەنیسەیە،و ئینگلیزەکانیش وەریانگرتووە
بە یاسا کەنیسەیان دەگوت canonlaw و جگە لەوانە نووسەرانی تر بنچینەیەکی تری بۆ دادەنێت کە دەڵێن: وشەکە لە بنەڕەتدا ڕۆمییە و گوتراوە کە لە بنەڕەتدا فارسییە، و هەندێکی تر دەیدەنە پاڵ زمانی سریانی و هەروەها هەندێکی دیکە دەیگەڕێننەوە بۆ زمانی عیبری،
و هەر چینێک بەڵگەیەکی هەیە بۆ پاڵپشتیکردنی بۆچوونەکەی، و لە ڕاستیدا ئەو جیاوازیە دەربارەی بنەڕەتی ئەو وشەیە سوودێکی زانستی نییە، و لەبەر ئەوە بە درێژی باسی ناکەین و گفتو گۆی لەسەر ناکەین.


سەرچاوەکان



3763 بینین