ئەسکۆلیۆز

له‌لایه‌ن: - ئاکار قطب الدین - به‌روار: 2020-12-31-11:50:00 - کۆدی بابەت: 995
ئەسکۆلیۆز

ناوه‌ڕۆك

ئەسکۆلیۆز

بە لاربوونی بڕبڕەی پشت بۆ لایەک دەگوترێت (ئەسکۆلێۆز) ٪٦٠ تا ٪٨٠ی ئەم نەخۆشیە لە کچاندا دەبینرێت بە پێی تەمەنی دەستپێکی ئەم نەخۆشیە بەسێ جۆردابەش دەکرێت منداڵان ، گەنجان ، گەورەکان . کە لە گەورەکاندا بەربڵاوترە . ئەم نەخۆشیە هۆکارەکەی نەزانراوە .

هۆکارەکان

هۆکارە لاوەکیەکانی زگماگی بریتین لە :ئیفلیجی منداڵان . ناتەواوی مێشک ، ناتەواوی لە عەزەڵاتەکان لە کاتی تووشبوون بە نەخۆشی جومگەکان لەوانەیە ببێتە هۆی دووچاربوون بە (ئەسکۆلێۆز) هۆکارەکانی کە کەمتر بەدیار دەکەون  بریتین لە : شکاویەکان ، ئازار گەیاندن بە بڕبڕەی پشت یان چونەلای جەڕامی نەشارەزا ، وە لەو کەسانەشدا کە شانێکیان لە شانەکەی تر بەرزترە دەبێت گومانی ئەسکولێۆز بکرێت .

تووشبووان بەم نەخۆشیە لەوانەیە بەدەست ئازاری کەمەریان و عەزەڵاتی پشتیان هەراسان ببن ئەم نەخۆشیە ئاسەواری ئەوەیە کە بڕبڕەکانی پشت لە سنگادا بەرەو لای ڕاست و لە کەمەردا بەلای چەپدا بڕوات

چارەسەر

بۆ دەرمانی ئەم نەخۆشیە پێویستە لەو شتانە سوودوەربگریرێت کە سنگ و پشتی پێ هەڵ دەبەسرێت . یان عیلاج تەبیعی بەکاربهێنرێت و بەپێی شوێنی تووش بوون بەم نەخۆشیەوە هەروەها تەمەنی دەست پێکردنی ئەم نەخۆشیە . سەختی و ناڕەحەتی ئەم نەخۆشیە دەبێت بەهۆی خەلەلی کارکردنی دڵ و سییەکان.


سەرچاوەکان



1148 بینین