جگە‌رە‌ ڤیتامینە‌کانی لە‌ش لە‌ناودە‌بات

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-01-20:50:00 - کۆدی بابەت: 1015
جگە‌رە‌ ڤیتامینە‌کانی لە‌ش لە‌ناودە‌بات

ناوه‌ڕۆك

جگە‌رە‌ ڤیتامینە‌كانی لە‌ش لە‌ناودە‌بات

ھە‌مووان دە‌زانین كە‌ جگە‌رە‌كێشان چە‌ندین زیانی تە‌ندروستی بە‌دواوە‌یە‌ و ئە‌گە‌ری تووشبوون بە‌ چە‌ندین نە‌خۆشی كوشندە‌ و مە‌ترسیدار زیاد دە‌كات.
پسپۆرانی بواری تە‌ندروستی بە‌ردە‌وام لە‌ ھە‌وڵی ئە‌نجامدانی توێژینە‌وە‌ی نوێدان بۆ دیاری كردنی زیانە‌كانی جگە‌رە‌كێشان و لە‌ نوێترین توێژینە‌وە‌دا كە‌ لە‌ فە‌رە‌نسا ئە‌نجامدراوە‌، دە‌ركە‌وتووە‌ جگە‌رە‌كێشان پێویستی لە‌ش بە‌ ڤیتامین و كانزا جۆراو جۆرە‌كان زیاد دە‌كات.
توێژە‌رە‌كان بۆیان دە‌ركە‌وتووە‌ ئە‌و كە‌سانە‌ی جگە‌رە‌ دە‌كێشن، بڕێكی زۆر لە‌ ڤیتامین و كانزاكان لە‌دە‌ست دە‌دەن بە‌تایبە‌ت زینك، ئە‌مە‌ش كاریگە‌ری خراپی لە‌سە‌ر تە‌ندروستی ئە‌و كە‌سانە‌ دە‌بێت.
توێژینە‌وە‌كە‌ ئامۆژگاری جگە‌رە‌كێشە‌كان دە‌كات بە‌ردە‌وام ئە‌و خۆراكانە‌ بخۆن كە‌ دە‌وڵە‌مە‌ندن بە‌ ڤیتامین و كانزای جۆراو جۆر، بە‌ تایبە‌ت زینك، وە‌ك ماسی و ھێلكە‌ و پە‌نیر و سە‌وزە‌ و میوە‌ جیاوازە‌كان، ھە‌روە‌ھا ھە‌وڵی جدیش بدە‌ن بۆ كە‌مكردنە‌وە‌ی ڕێژە‌ی جگە‌رە‌كێشان.


سەرچاوەکان



1261 بینین