جگە‌رە‌ی ئە‌لیکترۆنی هۆکارێکە‌ بۆ نە‌خۆشیە‌کی مە‌ترسیدار

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-01-20:58:00 - کۆدی بابەت: 1017
جگە‌رە‌ی ئە‌لیکترۆنی هۆکارێکە‌ بۆ نە‌خۆشیە‌کی مە‌ترسیدار

ناوه‌ڕۆك

جگە‌رە‌ی ئە‌لیكترۆنی ھۆكارێكە‌ بۆ نە‌خۆشیە‌كی مە‌ترسیدار

توێژینە‌وە‌كان ھۆشداری دە‌دە‌ن لە‌ كێشانی جگە‌رە‌ی ئە‌لیكترۆنی و زیان مە‌ترسیە‌كانی بۆ تە‌ندروستی مرۆڤ بە‌تایبە‌تی نە‌خۆشییە‌كانی دڵ.
پسپۆرانی بواری زانستی پاش توێژینە‌وە‌یە‌ك بۆیان دە‌ركە‌وت كە‌ جگە‌رە‌ی ئە‌لیكترۆنی زیانە‌كانی دوو ھێندە‌ی جگە‌رە‌ی ئاساین، دووكە‌ڵی نیكۆتین بە‌گشتی زیان بە‌ شاخوێنبە‌رە‌كان دە‌گە‌یە‌نێت و دە‌بێتە‌ ھۆی نە‌خۆشیە‌كانی دڵ، چونكە‌ كێشانی جگە‌رە‌ی ئاسایی تە‌نھا ٥ خولە‌كە‌، بە‌ڵام ئە‌و كە‌سانە‌ی جگە‌رە‌ی ئە‌لیكترۆنی دە‌كێشن بۆ ماوە‌ی نیو كاتژمێر بە‌ردە‌وام دە‌یكێشن.
ھە‌ردوو جۆری جگە‌رە‌ زیانی ھە‌یە‌ بۆ شادە‌ماركان، كە‌ یە‌كێكە‌ لە‌ ھۆكارە‌ سە‌رە‌كیە‌كان بۆ نە‌خۆشیەكانی دڵ، زانایانی یۆنان جە‌خت لە‌وە‌ دە‌كە‌نە‌وە‌ كە‌ بۆ ماوە‌یە‌كی زۆر چاودێری كردن و لێكۆڵینە‌وە‌ لە‌سە‌ر ٢٤ پیاو كە‌ سە‌رجە‌میان تە‌مە‌نیان لە‌ ٣٠ ساڵیدا بوو، بۆیان دە‌ركە‌وت جگە‌رە‌ی ئە‌لیكترۆنی زیانە‌كانی دووھێندە‌ن.
توێژینە‌وە‌كان ھۆشداری دە‌دە‌ن لە‌ كێشانی جگە‌رە‌ی ئە‌لیكترۆنی و زیان مە‌ترسیە‌كانی بۆ تە‌ندروستی مرۆڤ بە‌تایبە‌تی نە‌خۆشییە‌كانی دڵ.
پێشتر دامە‌زراوە‌یە‌كی تە‌ندروستی جیھانی لە‌ ئینگیلتە‌را ھانی جگە‌رە‌ كێشە‌كانی دە‌دا كە‌ جگە‌رە‌كانیان بكە‌ن بە‌ ئە‌لیكترۆنی، بە‌ڵام پاش لێكۆڵینە‌وە‌كان ئە‌م بۆچوونە‌ گۆڕدرا.
جگە‌رە‌ی ئە‌لیكترۆنی ڕێژە‌ی نیكۆتینی شلی تێدا زۆرە‌ كە‌ دە‌گۆڕێت بە‌ ھە‌ڵم و ھۆكارێكی سە‌رە‌كییە‌ بۆ گیرانی شادە‌مارە‌كان.


سەرچاوەکان



1157 بینین