کەرکەدەن

کەرکەدەن

له‌لایه‌ن: یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-01-01-22:40:00 - کۆدی بابەت: 1024
کەرکەدەن

ناوه‌ڕۆك

دهربارهی گێتی زیندهوهر 

په‌رتوكی " گێتی زینده‌وه‌ر " یه‌كێكی دیكه‌ له‌ شاكار و نووسراوه‌كانی نووسه‌ر و زانای گه‌وره‌ی كورد ( عه‌لادین سه‌جادی )یه‌ ، كتێبی گێتی زینده‌وه‌ر كتێبێكه‌ دنیایه‌كی سه‌ربه‌خۆی گرتووه‌ له‌ باره‌ی گیانله‌به‌ران ، دار و دره‌خت ، كه‌ڵك و نرخیانه‌وه‌ ، هۆش و بیریانه‌وه‌ ، چۆنیه‌تی ژینیانه‌وه‌ ، ئه‌و شتانه‌ تیایانا هه‌ن ، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه‌ ئه‌یده‌ن ، ئه‌و كارانه كه‌ ئه‌یكه‌ن ، ئه‌و سروشتانه‌ كه‌ هه‌ر هه‌ن  .

ناساندن

كه‌رده‌كه‌ن حه‌یوانێكه‌ به‌زلی وه‌كو فیله‌ له‌وێنه‌دا وه‌كو گا وایه‌ به‌ڵام له‌ گا گه‌وره‌تره‌ ، سمیشی هه‌یه‌ ، شاخیشی هه‌یه‌ ، زۆر تووڕه‌یه‌ ، زوو توڕه‌ ئه‌بێ هه‌موو حه‌یوانات لێ ئه‌ترسن ، كه‌ركه‌ده‌ن زیاتر له‌ وڵاتی هیند هه‌یه‌ ، تاقه‌ شاخێكی هه‌یه‌ واله‌ ته‌وقی سه‌ریه‌وه‌ سه‌ره‌كه‌ی زۆر نیشه‌ وه‌كو چه‌قۆ وایه‌ ، هیچ حه‌وانێك نییه‌ سم و شاخی هه‌بێت بێجگه‌ له‌ كه‌ركه‌ده‌ن ، له‌ڕا كردندا خاوه‌و هه‌موو حه‌یوانێك ئه‌یگاتێ ، تا حه‌وسه‌د ساڵ ئه‌ژی ، له‌په‌نجا ساڵدا باڵغ ئه‌بێت ، سێ ساڵ به‌چكه‌ له‌زیگیا ئه‌مێنێه‌وه‌ ئینجا ئه‌یبێ ، كه‌ركه‌ده‌ن له‌هه‌ر وڵاتێك دا هه‌بێت هیچ حه‌یوانێكی دڕنده‌ له‌و وڵاته‌دا نامێنێت به‌دووری ( 100 فرسه‌خ ) ده‌ڕۆن ، كه‌فیلی چاو بێكه‌وت له‌پشته‌وه‌  شاخه‌كه‌ی ئه‌كات به‌سكیدا له‌سه‌ر هه‌ردوو پێ ڕائه‌وه‌ستێو ئه‌و هێز ئه‌كات و فیله‌كه‌ش هێزئه‌كات تا به‌ته‌واوی شاخه‌كه‌ی له‌سكی فیله‌كه‌دا ون ئه‌كات دوایش بۆی ده‌رنایه‌ت و هه‌ردوو كیان ئه‌مرن ، تیر و شمشێر و خه‌نجه‌ر كار ناكاته‌ سه‌ر پێستی كه‌ركه‌ده‌ن ، ده‌نگی كۆتری فاخته‌ی زۆر پێخۆشه‌ له‌سه‌ر شاخه‌كه‌ی ئه‌وه‌ستێت كه‌ركه‌ده‌نه‌كه‌ جووڵه‌ ناكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌ڕوات .  


سەرچاوەکان

404 بینین