ڕۆژێک جگە‌رە‌ نە‌کێشیت هە‌ست بە‌ چی دە‌کە‌یت؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-02-22:53:00 - کۆدی بابەت: 1050
ڕۆژێک جگە‌رە‌ نە‌کێشیت هە‌ست بە‌ چی دە‌کە‌یت؟

ناوه‌ڕۆك

ڕۆژێك جگە‌رە‌ نە‌كێشیت ھە‌ست بە‌ چیدە‌كە‌یت

گۆڤاری (ئیكسپرێس) وە‌ك ھاندانێك بۆ كە‌مكردنە‌وە‌ی جگە‌رە‌كێشان لە‌ ئاڵودە‌بووندا، ڕاپۆرتێكی سە‌بارە‌ت بە‌و گۆڕانكارییانە‌ بڵاوكردە‌وە‌ كە‌ لە‌ جە‌ستە‌دا ڕوودە‌دە‌ن پاش وازھێنان لە‌ جگە‌رە‌ بۆ ماوە‌یە‌كی دیاریكراو، لە‌ میانە‌ی كە‌مپینێكی (ڕێكخراوی تە‌‌ندروستی دڵی بە‌ریتانی) بۆ ھاندانی جگە‌رە‌ كێشان بۆ ماوە‌ی ڕۆژێك واز لە‌ جگە‌رە‌كێشان بھێنن، گۆڤاری (ئیكسپرێس) ھە‌ستا بە‌ بڵاوكردنە‌وە‌ی ڕاپۆرتێك دە‌ربارە‌ی ئە‌و كاریگە‌ریە‌ دیارانە‌ی جگە‌رە‌كێش پاش وازھێنان لە‌ جگە‌رە‌ بۆ ماوە‌یە‌كی دیاری كراو ھە‌ستی پێدە‌كە‌ن.
بە‌پێی ڕاپۆرتە‌كە‌، جگە‌رە‌كێشانی بە‌ڕیتانیا بە‌ تێكڕا ڕۆژانە‌ ١٣ جگە‌رە‌ دە‌كێشن كە‌ دە‌كاتە‌ نزیكە‌ی ٤٧٠٠ جگە‌رە‌ ساڵانە‌، ئە‌مانە‌ گرنگترین ئە‌و گۆڕانكاریانە‌ن كە‌ پاش دووركە‌وتنە‌وە‌ لە‌ جگە‌رە‌ بە‌سە‌ر جە‌ستە‌دا دێن: 
پاش ٢٠ خولە‌ك لە‌ جگە‌رە‌ نە‌كێشان، لێدانی دڵ خاو دە‌بێتە‌وە‌ و دە‌گە‌ڕێتە‌وە‌ باری ئاسی خۆی و پە‌ستانی خوێنیش دادە‌بە‌زێت، پاش ٢ كاتژمێر لە‌ جگە‌رە‌كێشان، ئارە‌زووی جگە‌رە‌كێشان زیاد دەكات بە‌ھۆی كە‌مبوونە‌وە‌ی كاریگە‌ری نیكۆتین، ھە‌ست كردن بە‌ سترێست و قە‌لە‌قی و  برسێتیش زیاد دە‌كات، پاش ٨ كاتژمێر لە‌ جگە‌رە‌نە‌كێشان، ئە‌گە‌ری تووشبوون بە‌ جە‌ڵدە‌ی دڵ بە‌شێوە‌یەكی بە‌رچاو كە‌مدە‌كات، پاش ٤٨ كاتژمێر لە‌ جگە‌رە‌نە‌كێشان، توانای تامكردن و بۆنكردن بە‌ شێوە‌یە‌كی ھە‌ستپێكراو و بە‌ھێزتر دربن، پاش ٣ ڕۆژ لە‌ جگە‌رە‌نە‌كێشان: جە‌ستە‌ بە‌ڕێژە‌ی ٩٩٪‏ لە‌ نیكۆتین پاك بۆتە‌وە‌ و ھە‌ناسە‌دان ئاسانترە‌ پاش ٩ مانگ، توانای ئە‌نجامدانی چالاكی وە‌رزشی بۆ ماوە‌ی درێژتر بە‌شێوە‌یە‌كی بە‌رچاو ھە‌ستی پێدە‌كرێت.


سەرچاوەکان



1877 بینین