ئێم ئێس

له‌لایه‌ن: - ئاکار قطب الدین - به‌روار: 2021-01-03-00:35:00 - کۆدی بابەت: 1065
ئێم ئێس

ناوه‌ڕۆك

ئێم ئێس M . S

ئێم ئێس یان ماڵبیڵ ئەسکلرۆز نەخۆشیەکە کە بەهۆی لەناو چوونی مۆخی سپی لە عەسابدا تووش دەبێت . ئەم نەخۆشیە لە کەسانی تەمەن ١٦ تا ٤٠ ساڵی بەربڵاوترە و لە ژناندا بەربڵاوترە لە پیاوان لە هۆکارەکانی لەناوچوونی مۆخی سپی لەناو عەسابدا.

نیشانەکانی

تێک چوونی تەوازنی لەش ، لەرزین ، خەلەل لەبینین ، لاوازی بێهەستی لەدەستەکان و پێیەکان ، خەلەل لە قسەکردندا ، خەلەل لە میزکردندا وە هەروەها لە پاڵاوتنی میزدا .

ڕەوشتی ئەم نەخۆشە وایە کە زۆر جار دەبێتە بەرزترین پلەی نەخۆشی و پاشان کەمتر دەبێتەوە و چاک دەبێت . ئەم نەخۆشیە زۆرجار دەگەڕێتەوە و بەرزی و نزمی بەخۆوە دەبینێت لەهەندێ کەسی زۆر کەمیشدا لەوانەیە نەگەڕێتەوە هەر جارێک کە بگەڕێتەوە  زۆرتر و هیلاک تر دەبێت . 
هۆکاری تووش بوون بەم نەخۆشیە هێشتا نەزانراوە بەڵام هەندێک لەم نەخۆشانە پزیشکان دەی گەڕێننەوە بۆ جۆرە ڤایرۆسێک و هەندێک دەڵێن بەهۆی بۆ ماوەییەوەیە لە دۆزینەوەی ئەم نەخۆشیانەدا وێنەگرتنی جۆری (M , R ,I) بەکاردەهێنرێت کە شوێنەکانی مێشک بە تەواوی نیشان دەدات . بۆ پێشگیری لەم نەخۆشیە و گەرانەوەکانی پێویستە ئەم ڕێگایانە بگرینە بەر هەڵ چوون و فشارە دەروونیەکان ، ڕێگرتن لە حامیلەبوونی (سکپڕی) ، ئیلتیهابی ، هێشتا هیچ جۆرە دەرمانێکی تایبەت بەم نەخۆشیە نەدۆزراوەتەوە بەم حاڵەوە کاتی گەڕانەوەی نەخۆشیەکە دەتوانرێت دەرمانی وەک:(پردیتوزولیۆن) سوود وەربگرێت.


سەرچاوەکان



1338 بینین