%١٠ـی ڕێژەی شەکری ڕۆژانە‌ چۆن دیاری بکە‌ین؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-05-23:54:00 - کۆدی بابەت: 1135
%١٠ـی ڕێژەی شەکری ڕۆژانە‌ چۆن دیاری بکە‌ین؟

ناوه‌ڕۆك

سە‌دا دەی ڕێژەی شەكری ڕۆژانە‌ چۆن دیاری بكە‌ین؟

١٠٪‏ی تێكڕای وزە‌ی ڕۆژانە‌ یە‌كسانە‌ ٥٠ گرام شە‌كر كە‌ دە‌كاتە‌ ١٢ كە‌وچكە‌ چا. ھۆشداریش دە‌دات كە‌ مە‌بە‌ستیان ھە‌ر ئە‌و شە‌كرە‌ نییە‌ كە‌ بە‌ دە‌ستی خۆمان دە‌یكە‌ینە‌ خواردن و خواردنە‌وە‌كان، بە‌ڵكو ئێستا بە‌شێكی زۆری خواردن و خواردنە‌وە‌كان لە‌لایە‌ن كارگە‌ و كۆمپانیاكانە‌وە‌ شە‌كریان تێدە‌كرێت.
بۆیە‌ دە‌بێت ھە‌ر خۆراكێكی ئامادە‌كراو كە‌ بە‌كاریدێنن، بە‌ وردی بڕی ئە‌و شە‌كرە‌ تێبگە‌ن كە‌ تێكراوە‌ و بیخە‌ چوارچێوە‌ی ئە‌و ٥-١٠٪‏ یە‌ی تە‌ندروستی جیھانی بڕیاری لێداوە‌ بە‌كاری بھێنن.
بە‌رپرسە‌كە‌ی ڕێكخراوی تە‌ندروستی جیھانی دە‌ڵێت ٨٠٪‏ی ئە‌و خۆراكانە‌ی لە‌ سوپە‌رماركێتە‌كاندا ھە‌ن، شە‌كریان تێدایە‌.
بۆ نمونە‌ قوتویە‌كی ئاسایی خواردنە‌وە‌ی گازیی ١٠ كە‌وچكە‌ چا شە‌كری تێدایە‌!
تە‌ندروستی جیھانی دە‌ربارە‌ی ئە‌و شە‌كرە‌ سروشتییە‌ی لە‌ سە‌وزە‌ و میوە‌كان و شیردا ھە‌یە‌ دە‌ڵێت« تا ئێستا نە‌دۆزراوە‌تە‌وە‌ زیانیان بۆ كە‌سانی ئاسایی ھە‌بێت».
بە‌ڵام ھۆشداری دە‌دات لە‌و شە‌كرە‌ی لە‌ ھە‌نگوین و شەر‌بە‌ت و مرە‌بادا ھە‌یە‌.


سەرچاوەکان



1451 بینین