شەکر ڕاستە‌وخۆ نابێتە‌ هۆی شەکرە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-07-01:47:00 - کۆدی بابەت: 1147
شەکر ڕاستە‌وخۆ نابێتە‌ هۆی شەکرە

ناوه‌ڕۆك

شەكر ڕاستە‌وخۆ نابێتە‌ ھۆی شەكرە

زۆر خواردنی شە‌كر ڕاستەوخۆ تووشی شە‌كرە‌ت ناكات، بە‌ڵام ئە‌گە‌ر ئە‌و زۆر خۆرییە‌ درێژخایە‌ن بێت و قە‌ڵە‌وت بكات، ئە‌وە‌ نا ڕاستە‌وخۆ دە‌بێتە‌ ھۆی شە‌كرە‌، چونكە‌ قە‌ڵە‌وی ھۆكارێكی تووشبوونە‌ بە‌ شە‌كرە‌ی جۆری دوو. 
لە‌ ڕاستیدا شە‌كرە‌ بریتییە‌ لە‌ كە‌مبونە‌وە‌ یان لە‌دە‌ستدانی توانای گۆڕینی خۆراك بۆ وزە‌، لە‌ ئە‌نجامی ئە‌و ناتواناییە‌ش ئاستی شە‌كری خوێن بە‌رز دە‌بێتە‌وە‌. 
لە‌ باری ئاسایدا جە‌ستە‌ زۆربە‌ی ئە‌و شە‌كر و خۆراكە‌ی كە‌ دە‌یخۆیت دە‌گۆڕێت بۆ كلۆگۆز، كە‌ جۆرە‌ شە‌كرێكی سادە‌یە‌ و خانە‌كان وە‌ك سە‌رچاوە‌یە‌كی وزە‌ سوودی لێدە‌بینن. پە‌نكریاس ھۆرمۆنێك دروست دە‌كات كە‌ پێی دە‌گوترێت ئە‌نسۆلین، كە‌ یاریدە‌ری خانە‌كانی لە‌ش دە‌دات بتوانن ئە‌و كلۆگۆزە‌ی ھە‌یە‌ وە‌ك سە‌رچاوە‌یە‌كی وزە‌ و سوتە‌مە‌نی سوودی لێ ببینن.


سەرچاوەکان



1257 بینین