موبڕشتی لە ئافرەتاندا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-07-11:54:00 - کۆدی بابەت: 1150
موبڕشتی لە ئافرەتاندا

ناوه‌ڕۆك

موبڕشتی لە ئافرەتاندا

موبڕشتی لە ئافرەتاندا کە پێشی دەگوترێت (هێرسۆتیسم) ئەوەیەکە زیادبوونێکی بەدەر لە پێویست مووی لەش لەسەر لاشە دەڕوێت ئەمەش لەکاتی (مراهەقە) وە دەست پێ دەکات و بۆ ماوەی چەند ساڵێک بەرەو پێش چوون بەخۆیەوە دەبینرێت هەندێ جار لەگەڵ ئەم بڕشتی مووەدا زیپکەی عازەبەش دەردەکەوێت وە لەکاتی بێ نوێژیدا خوێنێکی زۆریان دەبێت . لە خانماندا بڕشتی موو دەتوانرێت هۆکاری بوونی چەند هۆرمۆنێک و بۆنی ناتەواوی بێت لەم هۆرمۆنانەدا ڕووانی موو لە خانماندا لەو شوێنانەی کەبۆ پیاوان شتێکی ئاساییە وەک :دەم و چاو ، سنگ ، خواروی سک ، کەمەر ، بەشی ناوەوەی ڕانەکان ، دوو جۆر ڕووانی موو هەیە بە خانماندا 
 
 ١- پێ دەگوترێت(ویلۆس) (مووی زۆر پڕ)
 ٢- (تریمیناڵ)

گۆری یەکەمیان مووی ورد و ناسک و زۆر زەریف بچووک و بێ ڕەنگن کە زۆربەی بەشەکانی لەش دادەپۆشن بەڵام جۆری دووەم مووگەلێکی درێژ ڕەق ڕەنگی جۆربەحۆر بەپێی شوێنی ڕووانەکەی بەڕژاندنی هۆرمۆنی ئەندرۆجین کە هۆرمۆنێکی پیاوانەیە لە پەیوەندیدان بەتایبەتی لە کاتی باڵق بووندا هۆرمۆنەکانی ئەندرۆجین بەتایبەت جۆری (تستۆسترۆن) هەڵگری سیفاتی پیاوانەن لە ئافرەتاندا بەڵام کەمێتیە لە ئافرەتاندا.
کاتێکیش بەهۆی ناتەواوی هۆرمۆن زۆردەبن ئەوا سیفاتی پیاوانە لە ئافرەتاندا دەردەکەوێت وەدەبێتە هۆی پڕ مووی بەربڵاوترین هۆکاری بوونی هۆڕمۆنی پیاوانە لە ئافرەتاندا بریتییە لە نەخۆشی منداڵدان ئەویش بەوە دەبێت کە منداڵدان کیسە دروست دەکات . بەکارهێنانی جۆرە دەرمانێک وەک: (سیکلۆسپۆرین ، متیراپۆن) دەتوانرێت هۆی ڕووانی مووی زۆریش ببێت بەکارهێنانی کرێمی کۆرتۆن دەبێتە هۆی ڕووانی موو . خێزانیش هەیە کەهەر  لە بۆماوەییەوە بەبێ ئەوەی هیچ ناتەواویەکی هۆرمۆنیان هەبێت موویان بە بڕشتە . هەرچەندە ئەم نەخۆشیە دەرمان ناکرێت بەڵام دەتوانرێت ئەم خاڵانە بەکاربێنرێت بۆ لابردنی 
١- هەڵگرتن : دەتوانرێت بەتاشین سوود وەرگرتن لەموو لابەر ئەم مووانە بۆماوەیەکی دیاری کراو لاببرێت . تاشینی موو بەپێچەوانی بیرکردنەوەی خەڵک کە دەڵێن بە تاشین موو زیاد دەبێت بەڵکو هیچ کارێک ناکاتە سەر ئەم بڕشت یاخود زیادبوونی مووە . وەدەتوانرێت بۆ هەمیشە لاببرێت بەهۆی لێزەرەوە ئەم کارەش دەبێت لەرێگەی کەسی شارەزا و پسپۆڕەوە بێت .
  
٢- بەخواردنی حەبی مەنع : خواردنی ئەم جۆرە حەبە دەتوانرێت ببێتەهۆی نەڕشتنی ئەم جۆرە هۆرمۆنەی سیفاتی پیاوانە پاش (٦) مانگ دەتوانرێت هۆکارێکی بەرچاوی ببێت لەکەم کردنەوەی مووە .
 
٣- سوود وەرگرتن لەدەرمانی دژە هۆرمۆنی پیاوانە(ئەنتی ئەندرۆجین).
 
٤- دابەزاندی کێش : لەکاتێکدا کە کەسێک دووچاری ئەم بڕشتەیە بووە وەئەگەر قەڵەو بوو دەبێت خۆی دابەزێنێت بۆ ئەوەی یارمەتی بدات بۆ کەم کردنەوەی.


سەرچاوەکان



1160 بینین