نیکۆڵا تێسلا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-07-14:24:00 - کۆدی بابەت: 1158
نیکۆڵا تێسلا

ناوه‌ڕۆك

نیکۆلا تێسلا ١٨٥٦-١٩٤٣ ز

تێسڵا هەشتا و شەش ساڵ ژیا و نێوبانگی بە هەموو لایەکدا بڵاو بووەوە، بیردۆزەکانی لە هەموو وڵات دەنگیان دایەوە. ساڵی ١٨٨٨ز، مۆلیدەیەکی کارەبایی دروست دەکات، هەر لەوساوە سەردەمی پیشەسازیی، دەست پێ دەکات.
ئەم داهێنانەی ئەو، بۆ وزەی ئەتۆمیش سوودێکی زۆری لێ وەردەگیرێت.
ئەو داهێنانەی تێسلا، دوای دۆزینەوەی تەوژمی کارەبا لە لایەن ئەدیسۆنەوە، بە دووەم هەنگاو دادەنرێت. تێسڵا داهێنراوەکەی خۆی بە یەک ملیۆن دۆلار فرۆشت. بە هۆی ئەو داهێنراوەی ئەو، یەکەم وێستگەی ئاو لەسەر شەلالەکانی نایاگرا دروست کرا.
تێسڵا لە ساڵی ١٨٥٧ز، لە گوندێکی یۆگۆسلافیا لە دایک بووە. پیاوێکی لاواز و لێوبەبار دەرداویی بووە. بە هۆی زۆر خوێندنەوە خەریک بووە چاوەکان لەدەست بدات. شارەزایی لە چەندان زمان هەبووە، بابەتەکانی زانست و ئایین و فەلسەفە و مێژووی خوێندوون. وەختێک خەریکی دروست کردنی مۆلیدەیەک دەبێت بۆ تەوژمی کارەبا، مامۆستاکەی گاڵتەی پێ دەکات، وەلێ ئەو لە کارەکەی سارد نابێتەوە، بۆ جێبەجێکردنی کارەکەی خۆی گۆشەگیر دەکات و چەندان شەونخوونیی دەکێشێت.
یەک لە قسەکانی تێسلا: ''تەنیابوون نهێنیی سەرکەوتنی داهێنەرە، لە تەنیاییدا بیری مەزن لە دایک دەبن.'' ئەو بە شێوەیەکی کردەیی ئەو تیۆرییەی پیادە کرد، لە کارگەکەی خۆیدا بە تاقی تەنیا کاری کرد و دەستی لە هەموو شتێکی دیکە بەردا.''
تێسلا لە ساڵی ١٨٩١ز، تەزووی پچڕپچڕ (تیار متقطع)ـی بەرهەم هێنا، کە تاکوو نهاش بۆ ڕادیۆ و تەلەفزیۆن و چەندان ئامرازەکانی دیکەی کارەبایی دەکار دێت.
تێسلا بە شێوەیەکی بەرفراوان بایەخی بە بواری کارەبا دەدا، دووسەد گڵۆپی کارەبایی دروست کرد و بەسەر ڕووبەری ٢٥ میلدا دابەشی کردن، هەڵبەت ئەمە لە ئاخر و ئۆخری تەمەنیدا بوو.
تێسڵا چەندان داهێنانی دیکەی لە بواری تەلەفۆن و موگناتیس و پێوەندییە تەلدارەکاندا کردوون. ئەو پتر لە ٧٠٠ داهێنانی بە نێوی خۆ تۆمار کردوون.

کۆتایی

گاهێک تێسلا بەرەو تەمەنی پیری دەچێت، هەموو سپێدە ئێوارەیەک لە ماڵ دەردەچێ، هێندیک حەبی دەخستە گیرفان و بەرەو یەک لە پارکەکانی شار ڕێی دەکرد، لەوێ گوێی بۆ پاسارییەکان هەڵدەخست. ئەو سەرباری ئەو هێمنی و ئارامییەی  هەیبوو، چەند ڕۆژێک بەر لە مردنی گوتی: دەتوانم چەکێکی نوێ دروست بکەم. تەنیا بە یەک لێدان دوژمن تەفرو تونا بکات. بەڵام مەرگ ڕێگەی نەدا بیرۆکەکانی بخاتە گەڕ.

کورتەیەک لە ژیانی

- لە (سمیلگان دالماتی) لە دایک بووە.
- توانستی ئەو زیاتر لە بواری زانستە فیزیکییەکاندا بووە، چەندان توێژینەوەی دەربارەی کارەبا کردووە.
- هەتا مردن شەیدای زانست و داهێنان بووە.


سەرچاوەکان



2057 بینین