چیرۆکی هەڵەکە لە خۆمانەوەیە!

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2021-01-07-22:30:00 - کۆدی بابەت: 1169
چیرۆکی هەڵەکە لە خۆمانەوەیە!

ناوه‌ڕۆك

چیرۆك

ژن و مێردێک چوونە خانوە تازەکەیانەوە زۆر دڵیان پێ خۆش بوو، بەیانیەک کە هەستان بۆ نانی بەیانی ژنەکە لەپەنجەرەکەوە سەیری ماڵە دراوسێکەیانی ئەکرد، وتی : ئازیزم سەیری ئەو جلانە کە چۆن پیس شتونی وادیارە ژنی ئەو ماڵە نازانیت جل بشوات!؟

کەمێکیش پێکەنی پێیان!!

ئەم ڕستەیە هەموو بەیانیەک دووبارە ئەبویەوە! ، هەتا گەشتنە دەورو بەری مانگێک ، بەیانیەک هەستان ژنەکە سەیری کرد جلەکان زۆر پاک و سپین ، بۆیە وتی ئازیزم :چاوت لێیە سوپاس بۆ خوا لە کۆتاییدا فێری جل شتن بووە؟!

پیاوەکەش وتی: نا ئازیزەکەم ئەم بەیانیە من زوو هەستام ئەو شوشەیەم پاک کردەوە چونکە ئەو شووشەی کەتۆ سەیری جلەکانت لێوە ئەکرد زۆر پیس و چڵکن بوو!

 

پەند و وانە

هەندێ جار وادەزانین کە کەم و کورتی و هەڵەکان لە کەسانی ترەوەیە بەڵام بێ ئاگا لەوەی کە لە ڕاستیدا خۆمان سەرچاوەیانین!

 

 


سەرچاوەکان



1221 بینین