لەکاتی خوێنبەربوونی لووت چیدەکەیت؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-07-23:27:00 - کۆدی بابەت: 1172
لەکاتی خوێنبەربوونی لووت چیدەکەیت؟

ناوه‌ڕۆك

لە‌كاتی خوێن بە‌ربوونی لووت چی دە‌كە‌یت؟

پسپۆرانی نە‌خۆشییە‌كانی گوێ و قوڕگ و لوت ئاماژە‌ بە‌وە‌ دە‌دە‌ن كە‌ نابێت لە‌كاتی خوێن بە‌ربوندا پە‌مۆ لە‌ناو لوت دابنرێت، چونكە‌ ڕە‌نگە‌ لە‌كاتی دە‌رھێنانی دووچاری كێشە‌ بن و لوت زیانی بە‌ربكە‌وێت.
خوێن بە‌ربوونی لوت دوو جۆرە‌:
جۆرێكیان بە‌ھۆی دڕانی دە‌مارە‌كانی لوت ڕوودە‌دات و باوترین شوێنی خوێن بە‌ربون لە‌ناو منداڵان و تازە‌ پێگە‌یشتواندا بە‌شی باریكی پێشە‌وە‌ی لوتە‌ كە‌ بە‌ ئاسنی كۆنترۆڵ دە‌كرێت، بە‌ڵام ئاڵۆزترین شوێنی خوێن بە‌ربون لە‌ بە‌شی پشتە‌وە‌ و سە‌رە‌وە‌ی دیواری دە‌رە‌وە‌ و نوكی ناوە‌ڕاستی دایە‌ كە‌ ئە‌م جۆرە‌ زۆرتر لە‌ناو بە‌تە‌مە‌نە‌كندا ڕودە‌دات.
باوترین ھۆكاری خوێنبە‌ربوونی لوت دە‌كرێت بە‌ركە‌وتنی بە‌ھێزی كوت یان دە‌ستكاری كردنی بە‌ پە‌نجە‌یە‌ و ھۆكاری سیستیماتیكی لە‌ تە‌ك نە‌شتە‌رگە‌ری ناوە‌وە‌ی لوت و شكانی ئێسقانە‌كانی لوت و دیواری سینسوسە‌كانی ڕوخسار و كاسە‌ی سە‌ر و چاو بێت و ھە‌روە‌ھا شێرپە‌نجە‌ ھۆكارێكی تری خوێن بە‌ربوونی لوتە‌ لە‌ كوڕاندا كە‌ بە‌ ئانژیۆفیبرۆم ناسراوە‌، بۆ چارە‌سە‌ر كردنی پسپۆران جە‌خت لە‌سە‌ر ئە‌وە‌ دە‌كە‌نە‌وە‌ كە‌ نابێت پە‌مۆ بە‌كاربێت بۆ ڕاگرتنی خوێنبە‌ر بوونی لوت.


سەرچاوەکان



1201 بینین