ئێرنست ڕەزەرفۆرد

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-08-20:04:00 - کۆدی بابەت: 1191
ئێرنست ڕەزەرفۆرد

ناوه‌ڕۆك

ئێرنست ڕەزەرفۆرد ١٨٧١-١٩٣٧ز

ئێرنست سەرەتا لە قوتابخانەدا سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمار کرد، دواتر لە زاسنتگەی (ئیتنبری) لە (نیوزیلندا) دەسکەوتێکی باشی وەدەست هێنا، ئەمانە ڕێخۆشییان بۆ کرد تاکوو لە زانستگەی کامبریج لە نەرویج درێژە بە خوێندن و توێژینەوە بدات. ئێرنست توێژینەوەکانی لە کامبریج بە ناردنی شەپۆلە بێتەلەکان (إرسال اللاسلکي) دەست پێ دەکات، بەڵام دوای ماوەیەکی کورت هەواڵی دۆزینەوەی تیشکی (x) لە لایەن (ڕۆنتگن)ـەوە دەبیستێت. دواتریش مژاری دۆزینەوەی تیشکی شراوەی یۆرانیۆن لە لایەن (بیکرێڵ) دەژنەوێت.

تیشکی (x)

ئێرنست ڕەزەرفۆر بەشێک لە ژیانی خۆی بۆ چۆنیەتی توانستی تیشکی ئێکس لەسەر کەسبکردنی گازەکان بۆ بارگەکارەباییەکان تەرخان کرد، دواتر توێژینەوەکانی بەرفراوانتربوون و تیشکە دەرچووەکانی توخمی (ثۆریۆم)ـی شی کردەوە. (ثۆریۆم) لە دوای (یۆرانیۆم) بە قورسترین توخم دادەنرێت. پاشان دەچێتە (مۆتریاڵ) بە مامۆستای فیزیا دادەمەزرێت، ئەو کات هێشتا تەمەنی لە بیست و حەوت ساڵ تێپەڕی نەکردبوو.

چالاکی تیشکی (النشاط الإشاعي)

ئێرنست ڕەزەرفۆرد لەگەڵ (فرێدریک سوی) بە چڕی توێژینەوەیان لە بارەی توخمی (ثۆریۆم) کرد و ماددەی (ثۆریۆم ئێکس)ـیان دۆزییەوە. دیارە ئەو ماددەیە لەڕوانگەی کیمیای لە (ثۆریۆم) جیاوازە.
ئێرنست جارێکی دیکەیش دەگەڕێتەوە ئینگلتەرا و لە (مانچستەر) قوتابخانەیەک بۆ توێژینەوەی زانستی فیزیایی بنەڕەتی دەکاتەوە. دواتر سەرکەوتنێکی مەزن بەدەست دێنێت.

رەفتاری هەقیقی تیشکەکان

ئێرنست ڕەزەرفۆرد بۆ دانانی ڕەفتارە بنچینەییەکانی تیشک، زۆر گەرمو و گوڕ بوو. بە گوێری سمینی ماددە، تیشکەکانی کردە دوو کۆمەڵە. دواتر بینی قورسترین و بەهێز ترین تیشک لە ڕوانگەی بارگەی کارەبایی، ئەو تیشکەیە کە کەمترین هێزی سمینی هەیە.
ئەو بە ئەلفا و بێتا ناوی بردن. دوای چەند مانگێک هیی یەکەمی بە گەردیلەکان هیلیۆم ناو برد بەڵام بە بێ بوونی هیچ ئەلکترۆنێکی سالب تێیاندا.

لە کار وەستان بە هۆی شەڕ

بە هۆی هەڵگرسانی جەنگی یەکەمی جیهانی، ئێرنست ڕەزەرفۆرد هەموو توێژینەوەکانی وەستاند. لە جیاتی کارکردن لە بواری تیشکەکان، خەریکی توێژینەوە دەبێت دەربارەی (صوت الصدی)، بەڵام ساڵی ١٩١٨ز، جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە سەر توێژینەوەکانی کۆنی.
ساڵی ١٩١٩ز، ئێرنست ڕەزەرفۆرد گەڕایەوە کامبریج و بە شێوەیەکی نوێ دەستی بە توێژینەوەی فیزیایی کرد، چەندان توێژینەوەی لە باریە ناوک (النواة) ئەنجام دان.

پوختەیەک لە ژیانی

- ڕەزەرفۆرد لە دایک و باوکێک دەبێت کە ڕەچەڵەکیان بۆ چینی یەکەمی (ساوز ئیلاند لە نیوزلەندا) دەگەڕایەوە.
- ساڵی ١٩٠٨ز، خەڵاتی نۆبڵی لە زانستی کیمیا وەرگرتووە.
- ساڵی ١٩١٤ز، ناسناوی (سێر)ـی وەرگرتووە.


سەرچاوەکان



948 بینین