ئێسکەرپووت

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-09-02:19:00 - کۆدی بابەت: 1205
ئێسکەرپووت

ناوه‌ڕۆك

ئێسکەرپووت

کاتێک کە ماددەی ئێسکی پتەوی خۆی لەدەست ئەدات لاوازییەک لەئێسکدا دروست دەبێت کە پێی دەگوترێت (ئێسکەرپووت) . بەمەش ئێسکە لاوازەکان هەرکاتێک ئامادەی شکانن بەبەرکەوتنێک کە زۆرتر ئێسکی (ڕان ، مەچەک ، پلە پەنجەکان) دەگرێتەوە لەکاتی سروشتی دروست بوونی ئێسکدا ئێسکەکە پتەو دەبێت ئەگەر هاتوو سروشتی دروست کردنی ئێسکی تێکچوو ئەوا دەبێتە هۆی تووشبوون بەم نەخۆشیە . هۆکارەکانی تووشبوون بەم نەخۆشیە بریتین لە : کەم جوڵان ، بەرەو سەربوونی تەمەن ، بەرنامەی خۆراکی کەم پڕۆتین ، بۆ ماوەیی خێزانی تووشبوون بە(ئێسکەرپووت) . ئێسکەرپووت لە ژناندا زۆرترە وەک لەپیاوان وە هیچ نیشانەیەکی نییە تا کاتێک شکاوییەک لەئێسکی ئەو کەسەدا ڕووئەدات پاشان بەرگرتنی ئەشیعە و ئەنجامی (سی تی ئەکسن) دەتوانرێت پەی بەبوونی نەخۆشی (ئێسکەرپووت) ببرێت . باشترین ڕێگە بۆ بەرگری لە (ئێسکەرپووت) دەبێت بەوەرزش یان خواردنی بڕی زۆر کالیسیۆم  لە ژناندا زیاتر دەبێت بخورێت وەک لە پیاواندا ، لەژناندا لەدوای تەمەنی نائومێدی دەبێت پێویستە ئەسترۆجین بدرێت بە ژنان لەو داتەدا بۆئەوەی لە توشبوون بە (ئێسکەرپووت) پێشگیری بکرێت.


سەرچاوەکان



1120 بینین