کۆنان کوڕی داهاتوو

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-09-14:40:00 - کۆدی بابەت: 1215
کۆنان کوڕی داهاتوو

ناوه‌ڕۆك

چیرۆك و زانیاری فیلم

چیڕۆک: باس لە ساڵی ٢٠١٠ دەکات پاش ئەوەی بەهۆی جەنگی نێوان ڕوسیا و ئەمریکا بووە هۆی چەندین تسۆنامی و بوومەلەرزە کەوا هەر پێنج کیشوەرەکەی نوقمی زەریا بوونە. کوڕێک بەناوی کۆنان لەگەڵ باپیری دەژیێت لەسەر دوورگەیەک و دوور لە خەڵکی، ڕۆژێک لەکاتی ڕاوە ماسی کۆنان کچێک دەدۆزێتەوە بەناوی لانا کە بەهۆی ئەو کچەوە چەندین کێشە سەر هەلدەدات و کۆنان بۆی بەدیار دەکەوێت لانا لەلایەن حکومەتەوە داواکراوە بەمەبەستی ئەنجامدانی کارێکی گەورە دژ بە خەڵکی و کلیلی ئەو کارەیە و لێرەوە کۆنان هەوڵ دەدات یارمەتی لانا بدات و بیپارێزێت.
 
Future Boy Conan (بە کوردی: کۆنان کوڕی داهاتوو) (未来少年コナン) ئەنیمیەکە بۆ سەرووی سێزدە ساڵییە و ماوەی هەر ئەلقەیەک ٢٩ خولەکە و کۆی ئەلقەکان ٢٦ ە. لەلایەن دەرهێنەری بەناوبانگی ئەنیمی Hayao Miyazaki کاری دەرهێنانی بۆ کراوە. جۆری ئەنیمیەکەش (درامی، خەیاڵی، سەرکێشی)ە.
 

هەنێک زانیاری و تێبینی

 
ئەنیمیەکە لە ڕۆمانی The Incredible Tide وەرگیراوە و چەندین گۆڕانکاری تیا کراوە لە ڕووی چیرۆکەوە لەلایەن خودی دەرهێنەرەکەوە. ئەنیمیەکە خاوەنی ناوبانگێکی یەکجار زۆرە و دۆبلاژکراوی چەندین زمانە بەتایبەت لە وڵاتانی عەرەبی ئەنیمیەکە ناوبانگی یەکجار زۆر زیاترە وەک لە وڵاتی یابان کە سەرەتا لەوێ بڵاوبۆوە.
 
لە وڵاتانی عەرەبی جگە لەوەی ناوی ئەنیمیەکە گۆڕاوە بۆ (عدنان و لینا)، کارەکتەرەکانیش ناویان گۆڕاوە بۆ ناوی عەرەبی بە مەبەستی باشتر تێگەشتن کە تیادا کۆنان گۆڕاوە بۆ عدنان و لانا بۆ لینا و جیمسی بۆ حەپسی و کاپتن دایس بۆ کاپتن نامیق و چەندانی تر.
 
لە سایتی تایبەت بە ئەنیمی My Anime List توانی ڕەیتینگی ٨.١ بهێنێت لە کۆی زیاتر لە ١١ هەزار دەنگ. لە سایتی IMDB توانیویەتی ڕەیتینگی ٨.٧ بهێنێت.
 
هایاو میازاکی خۆی دیزاینی کارەکتەر کردووە و چیرۆکەکەی دەستکاری کردووە. هەر بە قسەی هایاو میازاکی بۆ هەر ئەلقەیەک نزیکەی دە ڕۆژ تا دوو هەفتەی پێدەچوو بۆ دروست کردنی.
 
زنجیرەكە بۆ یەكەمین جار لە 1/4/1978 بڵاوكرایەوە لەلایەن بەرهەمهێنەران هایاو میازاكی دەرهێنەر و ئەلێكساندەر كی
 

بەژداربووان

نۆریکۆ ئۆهارا لە ڕۆڵی کۆنان
 
مایکۆ نۆبوساوا لە ڕۆڵی لانا
 
هایدوکی تاناکا لە ڕۆڵی لوك
 
ماساتۆ ئیبو لە ڕۆڵی چیرۆک بێژ
 
کازویۆ ئاوکی لە ڕۆڵی جیمسی
 
ئیچیرۆ ناگای لە ڕۆڵی کاپتن دایس
 
ریهۆکۆ یۆشیدا لە ڕۆڵی مۆنسلی
 
تاکوزۆ کامیاما لە ڕۆڵی دۆنگۆرۆث
 
تێتسۆ میزوتۆری لە ڕۆڵی کوزۆ
 
ماساتۆ یامانۆچی لە ڕۆڵی دکتۆر بیلاک لاو


سەرچاوەکان



1237 بینین