ڤلادیمیر کۆزما

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-10-14:43:00 - کۆدی بابەت: 1228
ڤلادیمیر کۆزما

ناوه‌ڕۆك

ڤلادیمێر کۆزما ١٨٨٩-١٩٨٢ز 

سەرەتای سەدەی بیستەم چەند زانایەک شەپۆلی دەنگییان بۆ شوێنی مەودا دوور نارد، ھەڵبەت ئەمەش لە ڕێگەی ڕادیۆ و تەلەفۆنەوە. دواتر مرۆڤەکان بە ئاسانیی لەوپەڕی دنیا بۆ ئەوپەڕی دنیا، دەنگیان بە یەکتر گەیشت.
لێرەوە چاخی ڕاگەیاندن کەوتە گەڕ و گواستنەوەی وێنەی جوڵاو، بووە باسێکی ھەرە گەرموگوڕی جیھانی زانستی. ئایا دەکرێ مرۆڤ لە دوورەوە بە ھۆی کارەبا یەکتر ببینێت، یان نا؟

تەلەفیزۆن

مێژووی تەلەفیزۆن بۆ گواستنەوەی وێنەی جوڵاو دەستی پێ کرد. لە چرکەیەک بە لایەنی کەم، دە وێنەی دەگواستەوە. دواتر پێشخراو ە بایەخێکی پتری پێ درس.
کێ تەلەڤیزۆنی داھێناوە؟
سەرباری ئەوەی زۆرینەی خەڵکی  بە تایبەتیی لە بەریتانیا- پێیان وایە (جۆن لۆگی) تەلەڤیزۆنی داھێناوە، بەڵام ڕاستییەکەی ڤلادیمێر کۆزما بۆ یەکەم جار لە سالی ١٩٢٣ز، تەلەڤیزۆنی داھێنا. 
ڤلادیمێر دەچێتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و چەندان توێژینەوەی گرنگ لەسەر ئامێری بێتەل دەکات. لە ساڵی ١٩٢٣ز،
کامێرای ئەلیکترۆنیی تەلەڤیزۆنی داھێنا.
تیمێکی دیکە لە بەریتانیا لە ژێر دەستی زانایەکی ئاوارەی ڕووسی بە نێوی (ئێزاک شوینبرج)، کە لەسەر ھەمان ئەو فیکرەیەی ڤلادیمێر پێشتر لە ساڵی ١٩٢٣ز، بەدیھێنابوو، کار دەکات.
دواتر ئەو تیمە بەریتانییە لە ساڵی ١٩٣٥ز، شێوازێکی نوێی بۆ بەگەڕخستنی تەلەڤیزۆن داھێنا، ئێستەیش بە چەندان ڕێگەی نوێ ئەو شێوازە لە بەریتانیا بەکاردێت، ئەم شێوازە بەوپەڕی وردی و ڕوونی، وێنەت نیشان دەدات.
بە کورتی ڤلادیمێر ھەموو ھەوڵەکانی خۆی بۆ گواستنەوەی وێنە ئەلیکترۆنییەکان خستەگەڕ، ڕۆڵێکی باڵاشی لە پەرەپێدانی میکرۆسکۆبی ئەلیکترۆنیی بینی. لە چەندان لایەنی زانستیی دیکەش جێپەنچەی دیارر. بە شێوەیەکی تایبەت، بایەخی بە جێبەجێکردنی ئەلیکترۆن و ھەندەسە لە بواری پزیشکی دەدا.

ئاماژەیەک لە ژیانی

 • ڤلادیمێر لە شاری (بترۆگراد) خوێندویەتی، مامۆستاکەی زۆر بایەخی پێداوە، بە تایبەتی لە بواری لوولەتیشکییەکانی (کاثود)، کە لە کۆتایی سەدەی نۆزدەدا، بەرھەم ھاتن.
 • ماوەیەک لە نێو سوپای ڕووسیا خزمەت دەکات، دواتر لە جەنگی یەکەمی جیھانیی، ئاوارەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەبێت.


سەرچاوەکان



689 بینین