چارەسەری سروشتی بۆ غودە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-10-14:50:00 - کۆدی بابەت: 1231
چارەسەری سروشتی بۆ غودە

ناوه‌ڕۆك

چارە‌سە‌ری سروشتی بۆ غودە‌

ڕژێنی تایرۆد (دە‌رە‌قی) لە‌ شێوە‌ی پە‌پولە‌دایە‌ و كە‌وتوە‌تە‌ ناو ملە‌وە‌. ئە‌م ڕژێنە‌ بە‌شداری دە‌كات لە‌ چە‌ندین فە‌رمانی گرنگی مێتابۆلیكی جە‌ستە‌.
ئە‌م ڕژێنە‌ دە‌كرێت تووشی دوو جۆر نە‌خۆشی ببێت: زیادبوونی دە‌ردانی ھۆرمۆنی تایرۆید (Hyperthyroidism) یان كە‌مدە‌ردانی ھۆرمۆنی تایرۆید (hypothyroidism).
ئە‌مە‌ خوارە‌وە‌ چارە‌سە‌رێكی سرووشتیە‌ بۆ ئە‌و كە‌سانە‌ی كێشە‌ین لە‌م ڕژێنە‌دا ھە‌یە‌ بە‌ھۆی كە‌م دە‌ردانی ھۆرمۆنی تایرۆیدە‌وە‌.

پێكھاتە‌كان

١-چل پارچە‌ گوێزی سە‌وز
٢- یە‌ك كیلۆگرام ھە‌نگوینی سروشتی
٣- قاپێكی شوشە‌

چۆنیە‌تی بە‌كارھێنان

گوێزە‌كان جوان پاك و وشك بكە‌رە‌وە‌، بە‌ دە‌رزیە‌ك یان چە‌قۆیە‌ك سە‌ری گوێزە‌كان كون بكە‌ و بیخە‌رە‌ ناو قاپە‌ شوشە‌كانە‌وە‌، پاشان ھە‌نگوینە‌كە‌بكە‌ بە‌سە‌ر گوێزە‌كە‌دا، دواتر سە‌ری قاپە‌كە‌ جوان داپۆشە‌ و لە‌بە‌ر تیشكی خۆر بۆماوە‌ی ٤٠ ڕۆژ بە‌جێی بھێڵە‌.
كە‌داوی تە‌واو بوونی چل ڕۆژە‌كە‌، ئاوە‌كە‌ی لێ دە‌ربھێنە‌ و ڕۆژانە‌ ٢ كە‌وچكی لە‌ بە‌یانیان و ئێواراندا لێ بخۆ.


سەرچاوەکان



3155 بینین