چەند زانیارییەک دەربارەی هەوکردنی لەوزەتێن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-10-14:53:00 - کۆدی بابەت: 1232
چەند زانیارییەک دەربارەی هەوکردنی لەوزەتێن

ناوه‌ڕۆك

چە‌ند زانیارییە‌ك دە‌ربارە‌ی ھە‌وكردنی لە‌وزە‌تێن

ھە‌وكردنی لە‌وزە‌تێن بریتییە‌ لە‌ ھە‌وكردنێك كە‌ لە‌ ئاڵوە‌كاندا ڕودە‌دات، دوو پارچە‌ شانە‌ی شێوە‌ ھێلكە‌یین لە‌بە‌شی پشتە‌وە‌ی گە‌روو، ھەر یە‌كێكیان دە‌كە‌ونە‌ لایە‌كییە‌وە‌، نیشانە‌كانێ بریتییە‌ لە‌ ھە‌ڵئاوسانی ئاڵوە‌كان، ئازاری قوڕگ، ناڕە‌حە‌تی لە‌كاتی قوتدان، زۆربە‌ری حاڵە‌تە‌كان بە‌ھۆی تووشبوون بە‌ ڤایرۆس ڕودە‌دات بە‌ڵام بە‌كتریاش دە‌توانێت ببێتە‌ ھۆكارێك، بە‌پێی بڵاوكراوە‌یە‌كی ماڵپە‌ڕی «mayoclinc» چارە‌سە‌ری ھە‌وكردنی لە‌وزە‌تێن دە‌كە‌وێتەوە‌ سە‌ر ھۆكارە‌كە‌ی، بۆیە‌ پێویستە‌ بە‌شێوە‌یە‌كی گونجاو پشكنینی بۆبكرێت ، یە‌كێك كە‌ باوترین چارە‌سە‌رە‌كان، بریتییە‌ لە‌ لابردنی لە‌وزە‌تێنە‌كان لە‌ڕێی نە‌شتە‌رگە‌ریە‌وە‌ ئە‌مە‌ لە‌كاتێكدا ھۆكارە‌كە‌ بە‌كتریا بێت و چارە‌سە‌رە‌كانی تر سوودیان نە‌بێت یان حاڵە‌تە‌كە‌ زۆر ئاڵۆز بووبێت.

نیشانە‌كانی نە‌خۆشی لە‌وزە‌تێن

ھە‌وكردنی لە‌وزە‌تێنە‌كان زیاتر تووشی منداڵان دە‌بێت، لە‌ تە‌مە‌نی نێوان پێش چوونە‌ قوتانخانە‌دا تاكو تە‌مە‌نی ھە‌رزە‌كاری، باوترین نیشانە‌كانی بریتین لە‌:

١- لە‌وزە‌تێنە‌كان سوور دە‌بنە‌وە‌ و ھە‌ڵدە‌ئاوسێن
٢- پە‌ڵە‌ی سپی یان زە‌رد لە‌سە‌ر لە‌وزە‌تێنە‌كان دروست دە‌بێت.
٣- ئازاری قوڕگ
٤- ناڕە‌حە‌تی و ئازار لە‌كاتی قوتداندا
٥- بە‌رزبوونە‌وە‌ی پلە‌ی گە‌رمی
٦-گە‌ورە‌بوونی لیمفاوییە‌كان لە‌ ملدا
٧- دە‌نگیان دە‌گۆڕێت
٨- ھە‌ناسە‌یان باش بۆ نادرێت
٩- ئازاری گە‌دە‌ بە‌تایبە‌تی لە‌ منداڵاندا
١٠- ڕە‌قبوونی مل
١١- سەر‌ئێشە‌

ئە‌گە‌ر لە‌ منداڵاندا ڕوویدا

ئە‌گە‌ر لە‌ منداڵاندا ڕوویدا و نە‌یتوانی باس لە‌ نیشانە‌كانی بكات ئە‌وا بە‌م نیشانانە‌ دە‌ناسرێتە‌وە‌:

١-لیكی دێتە‌ خوارە‌وە‌ بە‌ھۆی قوتدانی ناڕە‌حە‌ت و بە‌ئازار.
٢- ڕە‌تكردنە‌وە‌ی خواردن.
٣-زوو بێتاقە‌ت بوون.


سەرچاوەکان



2133 بینین