هێرش بۆ سەر زەبەلاحەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-01-10-22:51:00 - کۆدی بابەت: 1249
هێرش بۆ سەر زەبەلاحەکان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئەنیمی هێرش بۆ سەر زەبەلاحەکان (بە ئینگلیزی: Attack on Titan، بە ژاپۆنی: 進撃の巨人)، زنجیرەمانگایەکە کە هەجیم ئیسایاما کاری دەرهێنان و وێنەکێشانی بۆ کردووە، ئەم زنجیرە یەکێکە لە ئەنیمییە بەهێزەکانی دەیەی دووەمی سەدەی ٢١ و هەوادارێکی زۆری لە جیهان هەیە.

چیرۆک

مرۆڤەکان نزیکەی ١٠٠ ساڵە بە ئارامی لەنێو دوورگەیەک دەژین کە چواردەورەکەی بە سێ دیواری گەورە گیراوە بۆ پاراستنی شارە گەورەکە لە هێرشی زەبەلاحەکان، کە لە دەرەوەی دیوارەکان دەژین و دەیانەوێت مرۆڤەکان بخۆن. ڕۆژێک لەناکاو دوای ئەوەی زەبەلاحێکی گەورەتر لە دیوارەکان دیوارەکان دەڕوخێنێت، ئەو ئارامییە تێکدەچێت و کەسانێکی زۆر ئاوارە دەبن و دەمرن، بەمەش مرۆڤایەتی لەناو دیوارەکان دەکەوێتە مەترسییەوە، ئێرین. میکاسا و ئارمین کە سێ هاوڕێن لەناو ئەم مەترسییەدا دەبن و دەیانەوێت مرۆڤایەتی ڕزگار بکەن.

زانیاری زیاتر

پاڵەوانی ئەم مانگایە کەسێکە بەناوی ئێرین یێگەر، کە سوێندی خواردووە زەوی لەژێر دەستی زەبەلاحەکان دەربهێنێت، مانگایەکە بۆ یەکەم جار لە ئەیلوولی ٢٠٠٩ لە گۆڤاری مانگانەی بێساتسو شۆنێن بڵاوکرایەوە. دواتر مانگاکە کرا بە ئەنیمی و لەلایەن ستۆدیۆی (Wite)ـەوە زنجیرەکانی یەکەم تا سێیەمی دەرهێنانی بۆ کراوە، بەڵام بەشی چوارەمی ئەنیمییەکە لەلایەن ستۆدیۆی (MAPPA) وێنەگیراوەتەوە.

زنجیرەکان

٢٥ زنجیرەی سەرەتا لە مانگی نیسان تاوەکوو مانگی ئەیلوولی ساڵی ٢٠١٣ـە پەخشکراوە.

١٢ زنجیرەی وەرزی دووەم لە مانگی نیسان تاوەکوو حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٧ـە پەخشکراوە.

٢٢ زنجیرەیی وەرزی سێیەم بە دوو بەش پەخشکراوە، ١٢ زنجیرە سەرەتا لە مانگی تەمووز تاوەکوو تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٨ پەخشکراوە، ١٠ زنجیرەی کۆتایی لە مانگی نیسان تاوەکوو تەمووزی ساڵی ٢٠١٩ـە پەخشکراوە.

وەرزی چوارەمی زنجیرەکەش کە کۆتا بەشیەتی بە دوو بەش بڵاوکرایەوە، بەشی یەکەمی لە ٢٠٢٠/١٢/٧ تاوەکوو ٢٠٢١/٣/٢٩ پەخشکرا، بەشی دووەمیشی کە بڕیارە ١٢ زنجیرە لەخۆبگرێت یەکەمین زنجیرەی لە ڕۆژی ٢٠٢٢/١/٩ بڵاوکرایەوە. 

هێرش بۆ سەر زەبەلاحەکان لە ڕوویی ڕەخنە و بازرگانی سەرکەوتنی بەدەست هێناوە. لە کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩ـە، مانگاکەی زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن تانکۆبۆنی لێ چاپ کراوە لەسەر ئاستی هەموو جیهان، مانگای هێرش بۆ سەر زەبەلاحەکان براوەی چەندان خەڵات بووە، خەڵاتی کۆدانشا بۆ مانگا، خەڵاتی میکیلوزی، لەگەڵ خەڵاتی هارڤی. بە هەمان شێوە زنجیرە ئەنیمیەکەی سێ وەرزی سەرەتایی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە ستایش کراوە لەڕووی بەهێزی چیرۆکەکەی و شێوە ئەنیمەیشنەکەی و میوزیک و نواندنی دەنگی.

لە نیسانی ٢٠١٤ـە (ئۆریکۆن) ڕایگەیاند کە ٣٠ ملیۆن بەرگ لە زنجیرەکە فرۆشراوە، لە تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٤ـە مانگاکەی ٤٥ ملیۆن کۆپی لێ چاپ کرا بوو، لە کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩ ژمارەی چاپەکان گەیشته ١٠٠ ملیۆن، هێرش بۆ سەر زەبەلاحەکان دووەم پرفرۆشترین زنجیرەیی مانگای ساڵی ٢٠١٣ـەیه بە فرۆشتنی ١٥,٩٣٣,٨٠١ ملیۆن کۆپی لە ساڵێکدا. لە نیوەی ساڵی ٢٠١٤ـەە لە سەرەوە پر فرۆشترین مانگاکاندا بوو، بەڵام لە کۆتایی ساڵەکەدا بوو بە دووەم پرفرۆشترین مانگا با فرۆشتنی ١١,٧٢٨,٣٦٨ ملیۆن کۆپی لە مانگاکە. لە ٢٠١٥ـە ٨,٧٧٨,٠٤٨ ملیۆن کۆپی لێ فرۆشرا و سێیەم پرفرۆشترین مانگای ساڵی گرت، وە لە ٢٠١٦ـە بە فرۆشتنی ٦,٥٤٤,٠٨١ ملیۆن کۆپی بوو بە چوارەم پرفرۆشترینی ساڵ. لە ساڵی ٢٠١٧ـیشدا بووە دووەم.

بەژداربووان

  • یوکی کاجی لە ڕۆڵی ئێرین ئێیگار
  • یویی ئیشیکاوا لە ڕۆڵی میکاسا ئاکەرمان
  • مارینا ئینۆوێ لە ڕۆڵی ئارمین ئارلێت
  • هیرۆشی کامییا لە ڕۆڵی لیڤای
  • ساکی فوجیتا لە ڕۆڵی یومیر
  • دایسکەی ئۆنۆ لە ڕۆڵی ئێروین سمیث
  • یۆشیماسا هۆسۆیا لە ڕۆڵی رێینەر براون
  • هیرۆشی تسوجیدا لە ڕۆڵی گریشا ئێیگار
  • هیرۆ شیمۆنۆ لە ڕۆڵی کۆنی سپرینگەر
  • ڕۆمی پارک لە ڕۆڵی هانجی زۆی


سەرچاوەکان



2488 بینین