زەیتی زەیتون باشترین چارەسەرە بۆ کێشەکانی دڵ

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-11-23:44:00 - کۆدی بابەت: 1262
زەیتی زەیتون باشترین چارەسەرە بۆ کێشەکانی دڵ

ناوه‌ڕۆك

زە‌یتی زە‌یتون باشترین چارە‌سە‌رە‌ بۆ كێشە‌كانی دڵ 

بە‌پێی ئە‌نجامی توێژینە‌وە‌یە‌كی پزیشكی دە‌ركە‌وتووە‌ خواردنی زە‌یتی زە‌یتون سودێكی زۆری بۆ دابە‌زاندنی ڕێژە‌ی كۆلیسترۆڵی خوێن ھە‌یە‌، بە‌ جۆرێك كاریگە‌ری ئە‌و زە‌یتە‌ بۆ دابە‌زاندنی ڕێژە‌ی كۆلیسترۆڵی زیان بە‌خش لە‌و دە‌رمانانە‌ زیاترە‌ كە‌ بۆ ئە‌و مە‌بە‌ستە‌ دە‌خورێت.
توێژینە‌وە‌كە‌ لە‌ ئیتاڵیا ئە‌نجام دراوە‌ و دە‌ریخستووە‌ خواردنی زە‌یتی زە‌یتون سودێكی زۆری بۆ دابە‌زاندنی ڕێژە‌ی كۆلیسترۆڵی خوێن ھە‌یە‌، بە‌ جۆرێك كاریگە‌ری ئە‌و زە‌یتە‌ بۆ دابە‌زاندنی ڕێژە‌ی كۆلیسترۆڵی زیان بە‌خش لە‌و دە‌رمانانە‌ زیاترە‌ كە‌ بۆ ئە‌و مە‌بە‌ستە‌ دە‌خورێت.
بە‌ڕای پسپۆرە‌كان سیستمی خۆراكی گە‌لانی ڕۆژھە‌ڵاتی ناوە‌ڕاست زۆر باشترە‌ لە‌ سیستمی خۆراكی ئە‌وروپییە‌كان، ئە‌مە‌ش بە‌ھۆی ئە‌وە‌ی ناوچە‌ی ڕۆژھە‌ڵاتی ناوە‌ڕاست ڕۆژانە‌ بڕێكی زۆر زە‌‌یتون لە‌ ژە‌مە‌ خۆراكییە‌كان بە‌دی دە‌كرێت.
بە‌پێی توێژینە‌وە‌كە‌ زە‌یتی زە‌یتون ئە‌گە‌ری مردن بە‌ جە‌ڵتە‌ی دڵ بە‌ڕێژە‌ی ٣٧٪‏ كە‌م دە‌كاتە‌وە‌.
زە‌یتی زە‌یتون كاریگە‌ری لە‌سە‌ر ئە‌و كە‌سانە‌ ھە‌یە‌ كە‌ ڕێژە‌ی كۆلیسترۆڵی خوێنیان بە‌رزە‌ و تە‌ندروستیان بە‌رە‌و باشتر دە‌بات، ھە‌روە‌ھا ئە‌و كە‌سانە‌ش ئاستی كۆلیسترۆڵیان ئاساییە‌ دە‌تاونن بە‌ خواردنی زە‌یتی زە‌یتون ئە‌گە‌ری بە‌رزبوونە‌وە‌ی ڕێژە‌ی كۆلیسترۆڵی خوێن كە‌مبكە‌نە‌وە‌.


سەرچاوەکان



1003 بینین