سووکە جەڵتە بەهەند وەربگرن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-12-02:39:00 - کۆدی بابەت: 1275
سووکە جەڵتە بەهەند وەربگرن

ناوه‌ڕۆك

سووكە‌ جە‌ڵتە‌ بە‌ ھە‌ند وە‌ربگرن

ئە‌و كە‌سانە‌ی تووشی «سووكە‌ جە‌ڵتە»‌ یان جە‌ڵتە‌ی كاتی دە‌بن، لە‌ مە‌ترسیدان و ئە‌گە‌ری تووشبوونیان بە‌ جە‌ڵتە‌یە‌كی گە‌ورە‌ زۆرە‌.
توێژینە‌وە‌یە‌كی بە‌ریتانی كە‌ ئە‌نجامە‌كە‌ی بڵاو كرایە‌وە‌، دە‌ڵێت ئە‌و كە‌سە‌ی تووشی ئە‌م نیشانە‌ كاتیانە‌ دە‌بێت، پێویستە‌ بە‌ خێرایی لە‌لایە‌ن پزیشكی پسپۆری مێشك و دە‌مارە‌وە‌ ببینرێت، و دە‌رمانی پێشگیری لە‌ جە‌ڵتە‌ی پێبدرێت لە‌ شێوە‌ی دە‌رمانی دژی چە‌وری، دە‌رمانی ڕوونكە‌رە‌وە‌ی خوێن و كۆنترۆڵ كردنی فشاری خوێن و ھە‌ر چارە‌سە‌رییە‌كی دیكە‌ كە‌ پزیشك لە‌و كە‌سە‌دا بە‌ پێویستی دە‌زانێت.
بە‌ گوێرە‌ی ئە‌و توێژینە‌وە‌ نوێیە‌، ٥٪‏ی ئە‌و كە‌سانە‌ی نیشانە‌كانی سووكە‌ جە‌ڵتە‌ پشتگوێ دە‌خە‌ن لە‌ماوە‌ی دوو ڕۆژدا تووشی جە‌ڵتە‌یە‌كی گە‌ورە‌ دە‌بن كە‌ چارە‌سە‌ری ئە‌ستە‌م دە‌بێت، یە‌ك لە‌ دوازدە‌شیان لە‌ماوە‌ی ھە‌فتە‌یە‌كدا تووشی جە‌ڵتە‌یە‌كی گە‌ورە‌ ھاتوون.
توێژینە‌وە‌كە‌ دە‌ڵێت لە‌و ٦٧٠ كە‌سە‌ی توێژینە‌وە‌كە‌یان لە‌سە‌ر كراوە‌، ٢٠٪‏ یان داوی سووكە‌ جە‌ڵتە‌یە‌ك، تووشی جە‌ڵتە‌یە‌كی گە‌ورە‌ ھاتوون.
میكانیزمی تووشبوون بە‌ سووكە‌ جە‌ڵتە‌ش ھە‌ر وە‌كو جە‌ڵتە‌ی گە‌ورە‌یە‌، بە‌ڵام لە‌ حاڵە‌تی سووكە‌ جە‌ڵتە‌دا كە‌سە‌كە‌ بە‌خت یاوە‌ری دە‌بێت و لە‌ماوە‌ی كە‌متر لە‌ شە‌و ڕۆژێكدا خۆبە‌خۆ بۆری خوێنە‌ گیراوە‌كە‌ی مێشكی بە‌ردە‌بێت و كە‌سە‌كە‌ باش دە‌بێت، بە‌ڵام ئە‌گە‌ر چارە‌سە‌ری پێویست بە‌كارنە‌ھێنیت ئە‌گە‌ری تووشبوونی بە‌ جە‌ڵتە‌یە‌كی گە‌ورە‌ زۆر لە‌ كە‌سانی ئاسایی زیاترە‌.


سەرچاوەکان



689 بینین