ئەم ڕەفتارانە لەکاتی خۆشۆردندا تووشی جەڵتەی مێشکت دەکات

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-12-02:49:00 - کۆدی بابەت: 1276
ئەم ڕەفتارانە لەکاتی خۆشۆردندا تووشی جەڵتەی مێشکت دەکات

ناوه‌ڕۆك

ئە‌م ڕە‌فتارانە‌ لە‌كاتی خۆشتندا تووشی جە‌ڵتە‌ی مێشكت دە‌كات

لە‌ ھە‌واڵێكی پزیشكی ماڵپە‌ری «mirror» باس لە‌ توێژینە‌وە‌یە‌ك دە‌كات، كە‌ زانایان ئە‌نجامیان داوە‌، بە‌ مە‌بە‌ستی زانینی ھۆكارە‌كانی مردن، دە‌ركە‌وت جە‌ڵتە‌ی مۆخ یاخود مێشك یە‌كێكە‌ لە‌و ھۆكارانە‌ی بە‌شێكی زۆری خە‌ڵك ڕووبە‌ڕووی مردن دە‌كاتە‌وە‌، ھە‌ر بۆیە‌ دواتر ھە‌وڵدە‌دە‌ن ھۆكارە‌كانی دروستبوونی جە‌ڵتە‌ی مێشك بزانن.
لە‌ دوای دە‌رچوونی ئە‌نجامی توێژینە‌وە‌كان، دواجار پزیشكان ئاگاداریان بڵاوكردە‌وە‌ دژی ڕە‌فتارێك كە‌ زۆرینە‌مان ئە‌نجامی دە‌دە‌ین لە‌ گە‌رماودا لە‌كاتی خۆشتندا، بە‌ڵام زیانی بۆ تە‌ندروستیمان ھە‌یە‌، كە‌ بریتییە‌ لە‌سە‌ر بردنی بەرە‌ خوارە‌وە‌ بە‌شێوە‌یە‌كی زیاد لە‌بە‌دە‌ر لە‌كاتی سە‌ر شتندا، چونكە‌ ئە‌م ڕە‌فتارە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی تووندبوونی دەمارە‌خانە‌كان و ھە‌ڵقوڵانی خوێن و لە‌دە‌ستدانی ھاوسە‌نگی و گێژبوون و زیان گە‌یاندن بە‌ مێشك و بە‌ تێپە‌ڕبوونی كات مە‌ترسییە‌كانی زیاد دە‌بن و دە‌بێتە‌ ھۆی جە‌ڵتە، ھە‌ر بۆیە‌ ھە‌وڵ بدە‌ لە‌كاتی خۆشتندا سە‌رت زۆر كە‌م خوار بكە‌یتە‌وە‌.


سەرچاوەکان



1529 بینین