گۆڕانی خراپ - (Breaking Bad(2008

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-12-03:18:00 - کۆدی بابەت: 1279
گۆڕانی خراپ - (Breaking Bad(2008

ناوه‌ڕۆك

چیرۆك و زانیاری زنجیرە

مامۆستایەکی دواناوەندی بەناوی واڵتەر وایت کەوا تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی سییەکان دێت، ڕوودەکاتە فرۆشتنی ماددە هۆشبەرەکان بە مەبەستی زامنکردنی داهاتوویەکی باش بۆ خێزانەکەی .
 
زنجیرەکە لە ٥ وەرز و ٦٢ ئیپسۆدێک پێکھاتوە بەیەکێک لە باشیترین زنجیرەکانی مێژوو دادەندرێت.پالێوراوە بۆ ٢٦٢ خەڵات و براوەی ١١٠ خەڵاتە گرنگترینیان ١٢ خەڵاتی ئێمی ٢ گۆڵدن گڵەب یەکەمین ئێپسۆدی لە ٢٠-١-٢٠٠٨ پەخشکراو کۆتا ئێپسۆدیشی لە ٢٩-٩-٢٠١٣ پەخشکرا لە کەناڵی ئەمریکی AMC. کاری وێنەگرتنی لە شاری ئابلکورکی لە ویلایەتی نیو مەکسیکۆ بۆکراوە درامی و تاوانکاریە.
 
لەوەرزی ٥ بۆ ھەر ئێپسۆدێک ٣.٥ ملیۆن دۆلار ئەمریکی بودجەی بوە کۆی گشتی بودجەی سیزنی ٥ ٥٦ ملیۆن دۆلار بووە.
وە ئێپسۆدی ١٤ بەشی ٥ زنجیرەکە بەناوی Ozymandias بەباشترین ئێپسۆدی زنجیرەکان دادەنرێت لە لایەن ماڵپەری IMDb وە نواندنەکەی (بڕاین کریستن )کە ڕۆڵی واڵتەر وایت دەبینێت زۆرێک پێیان وایە باشیترین نواندنە لە مێژووی زنجیرە کاندا.
وە ھەروەھا فیلمی El Camino لە ساڵی ٢٠١٩ بڵاوکاوەتەوە باسی ڕوداوەکانی دوای وەرزی ٥ زنجیرەکە دەکات.
وەزنجیرەی better call Saul باسی پێش ٦ ساڵ لەڕوداوەکانی زنجیرەکە دەکات بەرھەمھێندراون. وە زنجیرەیەک بەناوی Metástasis بەرھەمھێندرا کەوا کۆپی زنجیرەکە بوو بەڵام توشی شکستێکی گەورە بوو.

وە موچەی ئەکتەران لەوەرزی ٥ زنجیرەکە بەمشێوەیە بوو

براین کریستن(واڵتەر وایت) بۆ ھەر ئێپسۆدێک ٢٢٥ ھەزار دۆلار کۆی گشتی وەرزی ٥. ٣.٦ ملیۆن دۆلاری وەرگرتوە وە ئارۆن پاوڵ(جێسی پێکمان) ١٥٠ ھەزار دۆلار بۆ ھەر ئێپسۆدیێک کۆی گشتی وەرزی ٥. ٢.٤ ملیۆن دۆلاریان وەرگرتوە
 

چەند فاکتێک دەربارەی زنجیرەکە

 
١- وابڕیار بوو سەرەتا کارکتەری جێسی پیکمان لە ئێپسۆدی ٩ دا بمرێت دواتر ڕۆڵەکەیان درێژ کردوە بەھۆی جوانی ڕۆڵگێڕانی ئارۆن پاول.
 
٢-لە زنجیرەکەدا ھەرگیز کارکتەری جێسی و واڵتەر جۆنیۆر چاویان پێکنەکەوتوە.
 
٣- لەسەرەتادا کەناڵی AMC نەیان دەویست براین کریستن ڕۆڵی (واڵتەر وایت) وەربگرێت بەڵکو ئەکتەر جۆن کیوساک یان ماتیۆ برۆدرێک ڕۆڵەکە بەرجەستە بکەن تاکوو لەسەر دوای ڤینس جیلگن ڕۆڵەکە درا بە براین کریستن.
 
٤- ئارۆن پاوڵ (جێسی پیکمان ) لە زنجیرەکەدا ٥٤ جار وشەی bitch بەکارھێناوە.
 

بەژداربووان

براین کریستن لە ڕۆڵی واڵتەر وایت
 
ئارۆن پاوڵ لە ڕۆڵی جێسی پیکمان
 
ئانا گەن لە ڕۆڵی سکایلەر وایت
 
دین نۆریس لە ڕۆڵی ھانک شنایدەر
 
بێسی براند لە ڕۆڵی ماری شنایدەر
 
ئاڕ جەی میتی لە ڕۆڵی واڵتەر جۆنیۆر
 
بۆب ئۆدریک لە ڕۆڵی سۆڵ گودمان
 
جۆنەسن بانکس لە ڕۆڵی مایک


سەرچاوەکان



1301 بینین