(Prison Break(2005 - شکاندنی بەندیخانە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-12-03:34:00 - کۆدی بابەت: 1281
(Prison Break(2005 - شکاندنی بەندیخانە

ناوه‌ڕۆك

چیرۆك و زانیاری زنجیرە

چیرۆکی زنجیرەکە باس لە دوو برا دەکات کە یەکێکیان سزای مردنی بەسەرا سەپێنراوە بەھۆی تاوانێک کە نەیکردوە.
 
شکاندنی بەندیخانە یان prison break، درامایەکی تەلەڤیزۆنی ئەمریکیە لە نوسین و دەرھێنانی بۆل شویرینگ، ٤ سیزنی سەرەتای پەخشکرا لەسەر کەناڵی فۆکسی تەلەڤیزۆنی، لەسەرەتای ٢٩⁄٨⁄٢٠٠٥ تاکو ١٥⁄٥⁄٢٠٠٩، وە سیزن ٥ لە ٤ ⁄٤ تاکو ٣٠ ⁄٥ ساڵی ٢٠١٧، چیرۆکی زنجیرەکە باس لە دوو برا دەکات کە یەکێکیان سزای مردنی بەسەرا سەپێنراوە بەھۆی تاوانێک کە نەیکردوە، وە ئەوەی دی کەیان پلانێک دادەنێت بۆ یارمەتی دانی براکەی بۆ ھەڵھاتن لە زیندان وە سڕینەوەی تاوانەکەی، دراماکە بەرھەم ھێنراوە لەلایەن ئەدلستین - بارسون بۆ بەرھەم ھێنان بە ھاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای تەلەڤیزۆنی ئۆرجیناڵ، وە کۆمپانیای تەلەڤیزیۆنی فۆکسی سەدەی ٢٠ میوزیکی زنجیرەکە کە لەلایەن میوزیک ژەن ڕامین جوادی پاڵێورا بۆ بۆ خەڵاتی ئێمی ساڵی ٢٠٠٦.
 
لەساڵی ٢٠٠٣ کەناڵی فۆکس ڕەتی کردەوە پشتگیری زنجیرەکە بکا لەبەر ترسی سەرنەکەوتنی زنجیرەی درێژ، ھەتا دوای سەرکەوتنی ھەندێ زنجیرەی لێکچوو وە لەگەڵ سەرکەوتنی زنجیرەی لۆست ئەمە وای لێکردن ڕایان بگۆڕن،
وە لەساڵی ٢٠٠٤ بڕیار درا پاڵپشی زنجیرە بکرێ، سیزنی یەکی سەرکەوتنێکی باشی ھێنا، لەسەرەتادا ویستیان سیزنی ١ لە ١٣ ئەڵقە پێک بێ، بەڵام بەو سەرکەوتنەی کە ھێنای ٩ ئەڵقەی کەیان بۆ زیادکرد.
 
شکاندنی بەندیخانە بۆ چەندین خەڵات پاڵێوراو بووە وە بردنەوەی خەڵاتی کرەی ئاڵتونی بۆ ساڵی ٢٠٠٥ بۆ باشترین زنجیرە، وە خەڵاتی ھەڵبژێردراوی گەل بۆ ساڵێ ٢٠٠٦ بۆ زنجیرەی تەلەڤیزۆنی وە بردیەوە.
 
لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٦ کەنالێ فۆکس ڕایگەیاند کە سیزن ٥ زنجیرەکە بەرھەم دێنێ، وە لە ٤⁄٤ ساڵی ٢٠١٧ بۆ یەکەم جار پەخشکرا، کە ٩ ئەڵقەی لە ڕۆژی سێشەمە لە سەعات ٩ شەو پەخشکرا وە سیزن لە ٣٠⁄٥⁄٢٠١٧ کۆتایی ھات.
 
لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٨ کەناڵی فۆکس سیزن شەشی زنجیرەکەی ڕاگەیاند. وە لە جیھانی عەرەبی لە کەناڵی MBC ACTION بە دۆبلاژی عەرەبی پەخش کرا لەساڵی ٢٠٠٧، وە زنجیرەکە دۆبلاج کرا لە مرکز زھرە وە پەخشکرا ڕاستەوخۆ بە دۆبلاژی عەرەبی لە کەناڵی س ب س پاوەر لە ساڵی ٢٠١٠.
 
تاتۆکەی مایکڵ سکۆفێڵد لەلایەن تۆم بێرگ دیزاین کراوە و لەلایەن گواستنەوەی تینسلی دروستکراوە ، تاتۆکە نزیکەی پێنج کاتژمێری خایاند تا بەسەر وێنتوۆرت میلەر(سکۆفێڵد) دا جێبەجێ بکرێت . لەو دیمەنانەی ئەکتەر تیشێرتێکی لەبەرە و تەواوی تاتۆکە ی پێ نیشان نادرێت تەنیا کەمێکی تاتۆکەی دروستکراوە
 

بەژداربووان

وێنتوۆرس میلەر لە ڕۆڵی مایکڵ سکۆفێڵد
 
دۆمەنیک پورسێڵ لە ڕۆڵی لینکن
 
سارا وەینی لە ڕۆڵی سارا
 
پاوڵ ئەدڵسن لە ڕۆڵی پاوڵ کێڵەرمان
 
ڕۆکمۆند لە ڕۆڵی بنجامین فرانکڵین
 
ڕۆبەرت نیپەر لە ڕۆڵی تیباگ
 
ئەمەوری نۆڵاکۆس لە ڕۆڵی فێرناندۆ
 
مارک فورێستن لە ڕۆڵی جەیکۆب نێس
 
ئینبار لاڤی لە ڕۆڵی شیبە
 
ئەوگەستوس لە ڕۆڵی دەیڤد مارتن


سەرچاوەکان



1879 بینین