ئینریکۆ فێرمی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-12-15:08:00 - کۆدی بابەت: 1284
ئینریکۆ فێرمی

ناوه‌ڕۆك

ئینریکۆ فێڕمی ١٩٠١-١٩٥٤ز

فێڕمی بە گرگترین زانای سەدەی بیستەمی وڵاتی ئیتاڵیا دادەنرێت. سەرەتا توێژینەوەکەی خۆی بە کاریگەریی توخمە جۆربەجۆرەکان لەسەر شێوازی ھاویشتنی نیۆترۆنەکان دەست پێ کرد. ئەو بە یەکەم دیزاینەری مەفاعیلی ئەتۆم دادەنرێت.
لە تەمەنی بیست ساڵیدا، دکتۆرای لە زانستگەی (بیزا)، وەردەگرێت. لە تەمەنی بیست و شەش ساڵییدا دەبتە مامۆستای زانستگەی (ڕۆما)، ھاوکات دیارترین توێژینەوەی بڵاودەکاتەوە. لا ساڵی ١٩٣٣ز، گەیشتە تیۆرێکی نوێ، تێیدا شیکاریی ئەتۆمی دەکرد، لە بنچینەدا جۆرێک بوو لە چالاکیی تیشکی.

جوڵەی نیوترۆن

فڕێمی لە توێژینەوەکانیدا ئەوەی دەرخست، ک ئەگەر توانیمان جوڵەی نیۆترۆن سسد بکەین، ئەوەیش بە تێپەڕکردنی لە نێوان تێکەڵەی بەرافین و ئاودا، ئەوسا بۆمان دەردەکەوێت کە گەردیلەکان بۆ ھەڵمژین بەھێزتر دەبن. ئەمە وای لە فڕێمیی کرد دیزاینی مەفاعیلی نەوەوی بکات.

کۆچێکی کتوپڕ

لە دێسەمبەری ساڵی ١٩٣٨ز، فرێمی بە مەبەستی وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ بەرەو ستۆکھۆڵم دەڕوات، بڕیاردەدات جارێکی دیکە نەگەڕێتەوە ئیتاڵیا. ڕوو لە نیوڕک دەکات. لە ساڵی ١٩٤٤ز، ڕەگەزنامەی ئەمریکی وەردەگرێت. بە ھۆی نەخۆشیی شێرپەنجە دەمرێت. زانایان توخمی ژمارە ١٠٠ (فرمێوم)یا  وەک ڕێزێک بە نێوی ئەو کردووە.

پوختەیەک لە ژیانی

 • لە ساڵی ١٩٢٣ز، لە ئەڵمانیای ماکس بڕۆن وانە دەخوێنێت.
 • لە ساڵی ١٩٣٤ز، نیۆترۆناتی سست دەدۆزێتەوە.
 • لە ساڵی ١٩٣٨ز، خەڵاتی نۆبڵ لە بواری ھەلمژینی نیۆترۆن، وەردەگرێت.
 • لە ساڵی ١٩٣٩ز، لە ئەورووپا ھەڵدێت و لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەگیرسێتەوە.


سەرچاوەکان



403 بینین