تایبەتمەنییەکانی کەسی سەرکردە

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-12-20:45:00 - کۆدی بابەت: 1292
تایبەتمەنییەکانی کەسی سەرکردە

ناوه‌ڕۆك

تایبەتمەندییەکانی کەسی سەرکردە

  کەسایەتی تاک بە کاردانەوەی کۆمەڵە بوارێکی تاکەکەسی دادەنرێت، کە ڕووی لە ئامانجێکی دیاری کراوە، وە لەسەر کەسەکە و ئەو ژینگەیەی تیایدایە کۆمەڵە نیشانەیەک دەردەکەوێت، لە جوانترین کەسایەتییەکان و گەورەترینیان بریتییە لەوەی پێی دەڵێن کەسایەتیی سەرکردە، کە خاوەنی ئەم کەسایەتییە شتێکی هەیە کە کەس نییەتی مەگەری کۆمەڵە کەسێکی دەگمەن، هێشتا زۆر کەس هەن پێیان وایە سەرکردەکان لە دایک دەبن نەک بنیات بنریت، ئەمەش لەبەر قورسیی وەدەستخستنی سیفەتە سەرکردەییە مەزنەکان.

سەرکردە کێیە؟

   سەرکردە ئەو کەسەیە کە لە پلە و جێگەی باڵا و گرنگدایە، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا هەر کەسێک خاوەنی دەسەڵات بوو یان پلە و پایەی هەبوو خاوەنی رۆحیەتی سەرکردەیی ڕاستەقینە نییە، چونکە ئەم جۆرە کەسایەتییانە لەسەر شوێن و پلە دیاری ناکرێت، بەڵکو بەندە لەسەر توانا و کار و بەرهەمداری.

لە گرنگترین سیماکانی کەسی سەرکردە

  • ئامانجە گشتییەکان دەرک پێ دەکات و  بەرپرسە لە سەرکردایەتی کردنی
  • توانای گەڕان و گەیشتن و کۆکردنەوەی زانیاریەکانی هەیە بە وردی ئەگەر پلەکەی پێویستی بوو.
  • خاوەن هونەر و ئەزموون و تاقیکردنەوە جوان و بەرهەمدارەکانە کە یارمەتی دەدات لە سەرکردایەتی کردنی بەردەستەکانی.
  • خاوەنی کۆنترۆڵ کردنی خود و پێگەیشتووییە لە کاردانەوەکاندا
  • ئەقڵی هەمیشە جەمە و زوو تێدەگات
  • توانای وەرگرتن و فێربوونی پێداویستییەکانی هەیە بۆ بەڕێوەبردنی ڕێکخراوەکەی
  • توانایەکی زۆر بەرزی هەیە لە بڕواپێهێنان
  • خاوەنی تەندروستیەکی دەروونی بەرزە
  • زمان پاراو و خۆشگوفتارە
  • خاوەنی زیرەکییەکی کۆمەڵایەتیی بەرزە کە توانای ناسینی خود و دەروونی کەسانی دیکەی پێ دەدات
  • کەسیكی زۆر دیموکراتییە دوور لە هەڕەمەکی بوون و بە توانایە لە دانانی پلانی ڕوون، کە بتوانرێ جیبەجێ بکرێت و  گونجاو بێت لەگەڵ بارودۆخدا
  • پێشەوایەکی باشە لە بەردەم ئەو کەسانەی پێشڕەویان دەکات بە هۆی جوانی ئەخلاقە بەرزەکانی
  • خاوەنی تایبەتمەندییە فیکریە پێویست و گونجاوەکانە لەگەڵ ئەو حاڵەتانەی تێی دەکەوێت بۆ ئەنجامدانی ڕۆڵە سەرکردەییەکەی
  • گرنگی بە پاکوخاوێنی و ڕێکوپێکی خۆی دەدات
  • خاوەنی دەسەڵاتێکی گەورەیە کە یارمەتی دەدات لە بەرەوپێشچوونی لە کارەکەیدا
  • سۆعبەتچی و خۆشڕەفتارە بە شێوەیەکی ئاقڵانە و پێویست
  • بڕیارە ڕاستەکان دەدات
  • کێشەکان بە کورتترین ڕێگە و کەمترین خەرجی چارەسەر دەکات
  • خاوەنی توانای دیاریکردنی کەسی باشە بۆ شوێنی باش و ڕاستی خۆی
  • کار لە کەسانی دی دەکات و ئاڕاستەیان دەکات
  • ڕێز لە خۆی و جێگەکەی دەگرێت
  • ئەو تۆمەت و قسەڵۆکانە جێی خۆیان ناگرن لە بەرامبەریدا کە ئەسڵ و ئەساسیان نییە
  • پابەندە بە بەها کۆمەڵایەتی و عادەت و تەقالیدەکان
  • توانای دابەش کردنی کارەکانی هەیە بەسەر بەردەستەکانی بە ژیری و حیکمەتێکی زۆرەوە
  • هەستەکانی سەلامەتن
  • توانایەکی سەرسوڕهێنەری هەیە لە ڕێکخستنی کارەکانیدا
  • ڕۆشنبیرە و زانیارییەکانی زۆر فراوانن
  • بەدیهێنەرە، چونکە توانای داهێنان و دروست کردنی هەیە
  • شارەزای ڕاکێشانی بەردەستەکانیەتی تا بێنە ڕیزی ئەوەوە
  • خاوەن ئازایەتی و ڕاستگۆیی و حیکمەت و پێزانینە

جۆرەکانی کەسایەتی سەرکردە

کەسانی سەرکردە دابەش دەبن بۆ ئەم سێ جۆرە:

  • سەرکردەی دیموکراتی
  • بە ناو سەرکردە، کە لە سەرکردایەتیدا تەنها هەڵگری ناوەکەیە
  • سەرکردەی خۆسەپێن (دیکتاتۆر).


سەرچاوەکان



10358 بینین