ئایا ئاساییە بزوێنەری ئۆتۆمبێل غەسل بکەین؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-13-00:14:00 - کۆدی بابەت: 1296
ئایا ئاساییە بزوێنەری ئۆتۆمبێل غەسل بکەین؟

ناوه‌ڕۆك

ئایا ئاساییە مەكینەی ئۆتۆمبێل غەسل بكەین؟

وەڵام: نەخێر باش نیە بەم شێوازە غەسلی مەکینە بکەیت، چونکە زۆربەی ئۆتۆمبیلە مۆدیل بەرزەکانی ئێستا عەقڵ و تاقم فیوزیان لە بەشی پێشەوەی مەکینەیە، هەر تەربوونێک مەترسی عەقڵ سوتانی هەیە، ئێمە ڕۆژانە دەبینین و دەبیستین کە بەهۆی تەربوونەوە عەقڵی ئۆتۆمبیل سوتاوە، بۆیە ئێمە هەرگیز ڕێنمای شۆفێران ناکەین بە شێوازی عەشوای مەکینە بشۆیت لە غەسلەکان، باشتر وایە هەر لەماڵەوە بە سپڕای تایبەت یان بە ئاو زۆر بەهێواشی تەنیا ئەم شوێنانە بشۆیت کە پیسی گرتوویەتی و زۆر بەباشی ئاگاداری عەقڵ و تاقم فیوز و تاقم وایەرەکان بیت.


سەرچاوەکان



1579 بینین