لە وەرزی سەرمادا دەبێت ئاگاداری ئەم خاڵانە بین بۆ ئۆتۆمبێلەکانمان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-13-00:38:00 - کۆدی بابەت: 1297
لە وەرزی سەرمادا دەبێت ئاگاداری ئەم خاڵانە بین بۆ ئۆتۆمبێلەکانمان

ناوه‌ڕۆك

لە وەرزی سەرمادا دەبێت ئاگاداری ئەم خاڵانە بین بۆ ئۆتۆمبێلەكانمان

‎بێگومان ئۆتۆمبێل گرنگی پێدانی دەوێت، ئەو كارەش بە پێی وەرزەكان و ساردی و گەرمی كەش دەگۆڕێت، بە تایبەتی لەو ئۆتۆمبێلانەی كە تەمەنیان لە پێنج ساڵ زیاترە.
‎گرنگی پێدانی ئۆتۆمبێلیش لە كەشی سارددا ئەبێتە هۆی پاراستنی ماڵ و گیانی خۆمان خەڵكی دیكەش، ئەمەش چەند خاڵێكە كە دەبێت لە كاتی زستاناندا ئاگامان لێیان بێت.

‎1- جۆری رۆن: خەستی رۆن جیاوازە و هەر جۆرە ئۆتۆمبێلێكیش پلەیەكی دیاریكراوی رۆنی دەوێت، رۆنی هاوین و زستان دەبێت جیاواز بێت، كاتێك هەستت كرد كەش بەرەو سەرمای توند دەچێت، پێویستە رۆنی ئۆتۆمبێلەكەت بگۆڕیت، وەستاكانی رۆن گۆڕین شارەزان لە جۆری رۆنەكان و لەو بارەیەوە رێنماییت دەكەن.

‎2- سیستمی كارەبایی ئۆتۆمبێلەكەت: سەرما و شێ‌ دوژمنی سیستمی كارەبایی و باتری ئۆتۆمبێلەكەتن، تواستی باتری لەگەڵ سەرمادا كەم دەكات، هەروەها لاك و وایەرەكان ئەگەری تەڕ بوونیان لێدەكرێت، بۆیە لە كاتی هەستكردن بە ناتەواوییەك لە كاری بزوێنەر، بە زوویی هەوڵ بۆ دەستنیشان كردنی هەڵەكە بدە و چاكی بكەرەوە، ئەمە جگە لەوەی دەبێت ئاگاداری سیستمی گەرمی جامەكان و فڵچەكان بیت، كەمێك شامپۆ یان زاهی بكەرە دەبەی ئاوی فڵچەكانەوە.

‎3- ئەنتی فرێز: پێویستە لەگەڵ هاتنی سەرما ئاوی رادێتەرەكان بگۆڕین بە ئاوی تایبەتی خۆی، یان ئەنتی فرێزی تێبكەین، تا بە شەواندا نەیبەسەتێت، لە ئەگەری بەستنیشدا بەیانیان پێش كارپێكردن، دەبێت ئاوێك كە زۆر گەرم نەبێت، بكەیت بەسەر رادێتەر و جاینەكاندا بە هێواشی، تا ئاوەكەی ناوی بتوێتەوە. رێژەی ئەنتی فرێزیش بەم شێوەیە:

‎4- پێداویستی زستانە: لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان باشتر وایە هەندێك كەلوپەلی زیادە بخەینە سندوقی ئۆتۆمبێلەكانمان، بە تایبەتی بۆ ئەوانەی هاتووچۆی دەرەوەی شارەكان دەكەن وەك: خاكەنازێكی بچوك، پەتی راكێشان، بەتانی یان كیسە خەوێك. ئەگەر لە ناوچە شاخاوییەكانیش بیت، پێویستت بە زنجیر دەبێت بۆ كاتی بەفر و سەهۆڵ.

‎5- گرنگترین كارێكیش بۆ سەلامەتیخۆت و كەسانی دیكە، لە كاتی زۆر سارد و تەم و بەفر و بارانی زۆر، بۆ كاری پێویست نەبێت بە ئۆتۆمبێلەوە مەڕۆ بۆ شوێنە قەرەباڵغەكان، چونكە هەموو هۆكارەكان لەو كاتانەدا یارمەتی دەرن بۆ دروستبوونی رووداو و كارەساتی نەخوازراو.


سەرچاوەکان



1147 بینین