ماددەی کافایین دژی جەڵتەیە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-13-17:42:00 - کۆدی بابەت: 1312
ماددەی کافایین دژی جەڵتەیە

ناوه‌ڕۆك

ماددە‌ی كافاین دژی جە‌ڵتە‌یە‌

بە‌پێی ئە‌نجامی توێژینە‌وە‌یە‌كی پزیشكی دە‌ركە‌وتوە‌ ئە‌و خواردنە‌وانە‌ی دە‌وڵە‌مە‌ندن بە‌ ماددە‌ی كافاین و بڕێكی بڕێكی زۆری ئە‌و ماددە‌یە‌ لە‌ پێكھاتە‌كە‌یاندا ئە‌گە‌ری تووشبوون بە‌ جە‌ڵتە‌ كە‌مدە‌كە‌نە‌وە‌.
توێژینە‌وە‌كە‌ لە‌ سوید ئە‌نجام دراوە‌ و ئاشكرای كردووە‌ ئە‌و كە‌سانە‌ی بە‌ شێوە‌یە‌كی بە‌ردە‌وام و بێ زیادە‌ڕۆی خواردنە‌وە‌ی دە‌وڵە‌مە‌ند بە‌ كافاین دە‌خۆنە‌وە‌، ئە‌گە‌ری تووشبوونیان بە‌ جە‌ڵتە‌ی مێشك بە‌ ڕێژە‌ی ١٥٪‏ كە‌م دە‌بێتە‌وە‌، ئە‌مە‌ش بە‌راورد بە‌و كە‌سانە‌ی كە‌مترین كات خواردنە‌وە‌ی دە‌وڵە‌مە‌ند بە‌ كافاین دە‌خۆنە‌وە‌.
پسپۆرە‌كان ھۆكاری ئە‌و حاڵە‌تە‌ دە‌گێڕنە‌وە‌ بۆ ئە‌وە‌ی خواردنە‌وە‌ پڕ كافاینە‌كان، بڕێكی زۆر ماددە‌ی فلافۆنید لە‌ پێكھاتە‌كە‌یاندا ھە‌یە‌، ئە‌وە‌ش وە‌ك ماددە‌یە‌كی دژە‌ ئۆكسید ڕێگری دە‌كات لە‌ ئە‌گە‌ری تووشبوون بە‌ جە‌ڵتە‌ و ڕێژە‌ی كۆلیسترۆڵیش كە‌مدە‌كاتە‌وە‌.
گرنترین خواردنە‌وە‌ دە‌وڵمە‌ندە‌كانیش بە‌ كافایین بریتین لە‌ چا و قاوە‌، بە‌ڵام پێویستە‌ ئە‌و بڕە‌ی دە‌خورێتە‌وە‌ لە‌ نێوان دوو بۆ سێ كوپدا بێت، چونكە‌ خواردنە‌وە‌ی بڕێكی زۆر لە‌ چا و قاوە‌ سودە‌كە‌ی دە‌گۆڕێت بۆ زیان.


سەرچاوەکان



539 بینین