سەرمای زستان جەڵتەی دڵ و مێشک دوو هێندە زیاد دەکات

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-13-17:56:00 - کۆدی بابەت: 1315
سەرمای زستان جەڵتەی دڵ و مێشک دوو هێندە زیاد دەکات

ناوه‌ڕۆك

سە‌رمای زستان جە‌ڵتە‌ی دڵ و مێشك دوو ھێندە‌ زیاد دە‌كات

سە‌رمای زستان چە‌ند گۆڕانكاریە‌كی فیزیۆلۆجی لە‌ جە‌ستە‌دا دروست دە‌كات، كە‌ ڕێگە‌ خۆشكە‌رن بۆ بە‌رز بوونە‌وە‌ی فشاری خوێن و ڕوودانی جە‌ڵتە‌ی مێشك و دڵ، پزیشكانی ھیندی وایان بە‌ پرۆتاڵی ئیندیا تایمز گوتوە‌.
بە‌پێی خە‌مڵاندە‌كانی زانكۆی پزیشكی كینگ جۆرج و سێ نە‌خۆشخانە‌ی حكومی لە‌ ھیندستان، ژمارە‌ی حاڵە‌تە‌كانی ھە‌ڵكێشانی فشاری خوێن و جە‌ڵتە‌ی دڵ لە‌م سە‌رە‌تاییە‌ی وە‌رزی سە‌رماوە‌ بە‌ ڕاددە‌ی ٢٥٪‏ زیادیان كردووە‌.
د.ئاشوتوش دوبی، دە‌ڵێ «دابە‌زینی پلە‌ی گە‌رمی دە‌بێتە‌ ھۆی بە‌رزبوونە‌وە‌ی فشاری خوێن و چالاكبوونی پرۆسە‌ی زیندە‌پاڵ، ئە‌وە‌ش فشارێكی زۆر دە‌خاتە‌ سە‌ر ئە‌ندامە‌كامی جە‌ستە. سە‌رما دیواری بۆرییە‌كانی خوێن گرژدە‌كات، جە‌ستە‌ش خۆی زۆر ماندوو دە‌كات تاكو گە‌رمیی زۆرتر دروس بكات بۆ ڕووبوڕوو بونە‌وە‌ی وە‌رزی سە‌رما و فشارێكی زۆر لە‌سە‌ر ئە‌و بۆرییە‌ گرژبووانە‌ دروستدە‌كات، ئە‌وە‌ش ڕێگە‌ خۆشدە‌كات بۆ ڕوودانی جە‌ڵتە‌ی دڵ و مێشك».
پرۆفیسۆر سونیل پرادان، لە‌ ئە‌نیستیتۆ پزیشكیی گاندی، ڕوونكردنە‌وە‌ی زۆرتر دە‌دات و دە‌ڵێ «مە‌ترسی جە‌ڵتە‌ی مێشك لە‌ زستاندا دوو ھێندە‌ زیاددە‌كات».
جە‌ڵتە‌ی دڵیش ھە‌روە‌ھا لە‌ زستاندا دوو ھێندە‌ زیاد دە‌كات. پرۆفیسۆر ئاركە‌ی ساران، سە‌رۆكی پێشووی بە‌شی دڵ لە‌ زانكۆی پزیشكی كینگ جۆرج، دڵێ «لە‌ زستاندا خوێن خە‌ست و لینجتر دە‌بێت، ئە‌وە‌ش كڵۆبوونی خوێن زیاد دە‌كات».
دكتۆر ئابیشێك شوكلا، پزیشكی پسپۆری بە‌ساڵاچوان، دە‌ڵێ كە‌سانی بە‌تە‌مە‌ن دە‌بێت زۆرتر ئاگاداری تە‌ندروستیان بن. «لە‌‌ زستاندا ئاستی كۆلیسترۆڵی خوێن بە‌رزدە‌بێتە‌وە‌، پە‌تا زساتنییە‌كانیش پرۆسە‌ی ھە‌وكردن لە‌ جە‌سە‌تدا تاو دە‌دە‌ن، ئە‌وە‌ش ھانی تە‌قین و دە‌رچونی كڵۆكانی خوێن دە‌دات، كە‌ ھە‌ریە‌كە‌ لە‌ جە‌ڵتە‌ی دڵ و مێشك زۆرتر دە‌كات».


سەرچاوەکان



763 بینین