ولیەم شۆکلی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-13-18:51:00 - کۆدی بابەت: 1317
ولیەم شۆکلی

ناوه‌ڕۆك

ولیەم شۆکلی ١٩١٣-١٩٨٩ز

شۆکلی لە خێزانێکی زانستدۆست و دۆشنبیر لە دایک بووە، دایک و باوکی ئەندازیار بوون، دەڵێن باوکی بە ھەشت زمان قسەی کردووە.دوای پێشکەوتنی ھۆکارەکانی گواستنەوەی پەخشی ڕادیۆ و تەلەڤیزۆن، زاناکان بۆ گواستنەوەی ئاماژە کارەباییەکان کەوتنەخۆ. باشترین ڕێگەی گواستنەوە تا نیوسەدەی ڕابردوو لوولەی بەتاڵ بوون، بەڵام ئەو ڕێگەیە ھەم پڕ ئەرک و ھەمیش پارەبەربووە، ئەو لوولانە لە شووشە دروست دەکران و زوو زوو دەشکان. سەرباری ئەمانەش قەبارەیان گەورەبوو، نەدەبوو ڕادیۆ و تەلەڤیزۆنیش بچووک بن.
کۆمپانییەکان بۆ بەھەمھێنانی ئامرازێکی ئاسانتر و چارەسەرکردنی ئەو گرفتە، پارەیەکی زۆریان وەک وەک پاداشت تەرخان کرد. کارگەی (بێڵ) بۆ تەلەفۆن، کەوتە گەران بە دووای چارەسەرێکی گونجاو.

تیمی کار

شۆکلی یەک لەو زانایانە بوو کە لەو باسەدا بە چڕی کاری دەکرد، پێشتر لە پەیمانگای تەکنەلۆژیا و زانستگەی کالیفۆرنیا و ماساسوشتس خوێندوویەتی و لە ساڵی ١٩٣٦ پلەی دکتۆرای وەدەست ھێناوە. ھەر لە ھەمان ساڵدا دەچێتە کارگەی (بێڵ)، دواتر  وەک سەرۆکی ئەو تیمە دادەمەزرێت. لە ساڵی ١٩٤٧ز، تیمەکە لە دروستکردنی (ترانزیستۆر)ێکی قەبارە بچووک، سەکەوتن بە دەست دێنێت. ئەوانەی بە پلەی ئەو ئامرازە دادەھێنن ئەمانەی خوارەوەن: شۆکلی، جۆن باردین (١٩٠٧-١٩٩١)، ولتەڕ (١٩٠٢-١٩٨٧).

سلیکۆن

لە ساڵی ١٩٤٨ز، بە تەنیا چەند تاقیکردنەوەی دەربارەی نیمچە گەیەنەرەکان (اشباه الموصلات) ئەنجام دا. لە ئاکامی ئەو تاقیکردنەوانەدا، ترانزیستۆرێکی وردتر و باشتری دیزاین کرد.
لە ساڵی ١٩٥٥ز، ترانزیستۆرێکی نوێی لە سلیکۆن دروست کرد، دەکرا بۆ گەرمیی پلە بەرزیش بەکار بێت. ھەشت کەس لەوانەی کاریان لەگەڵدا دەکرد لێی جیابوونەوە و کۆمپانیایەکی نوێ و سەربەخۆی سلیکۆنیان دانا، بایەخێکی زۆریان بەو ماددەیە دا، کە ئێستە لە ھەموو جیھاندا سوودی لێ دەبینرێت.

ڕێژەی زیرەکی

وەختێک لە ساڵی ١٩٦٥ز، ھەڵوێستێکی نەژادپەرستانەی لە نێوان جۆری مرۆڤەکاندا نواند، جەماوەرەکەی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرەو کەمبوونەوە دوچوو. ئاخر ئەو وازی لە توێژینەوە دەبارەی کارەبا ھێنابوو، خەریکی شیتەڵکردنی تیۆری بۆ ماوەیی بوو،ئاخۆی پێوەندی بە زیرەکییەوە ھەیە یان نا؟ لە توێژینەوەکانی گەیشتە ێەو ئەنجامەی کە قەوقازییەکان زیرەکترین توخم و جۆری مرۆڤن لەسەر ڕووی زەوی. 
ئەمە وایکرد کە خەڵک ڕقیان لێ ھەڵسێت و کارە زانستییەکانی پشتگوێ بخەن. 

کورتەیەک لە ژیانی

 • لە لەندەن لە دایک بووە، دایک و باوکی خەڵکی ئەمریکا بوون.
 • لە جەنگی دووەمگ جیھان، بەڕێوەبەری جەنگی دژەغەواسەکان بووە. 
 • لە بواری فیزیادا چەندان توێژینەوەی کردووە.
 • لە تاقیگەی بێڵ کاری کردووە.
 • بە ھاوکاری ھاوڕێکانی ئامرازی (ترانزیستۆر)یان داھێنا.
 • لە ساڵی ١٩٥٦ز، خەڵاتی نۆبڵی وەرگرتووە.


سەرچاوەکان



790 بینین