ڕۆزالیند فرانکلین

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-13-19:19:00 - کۆدی بابەت: 1318
ڕۆزالیند فرانکلین

ناوه‌ڕۆك

رۆزالیند فرانکلین ١٩٢٠-١٩٥٨ز

رۆزالیند زانایەکی گەورەی زانستی فیزیا بووە، لە بواری وێنەگرتنی تیشکی پێکھاتە و شکڵی DNA پسپۆڕبووە.
لە ساڵی ١٩٤١ز، لە زانستگەی کامبریج لە بەشی کیمیا، بە پلەیەکی باش دەردەچێت. بەرلەوەی کارە نوێیەکەی لە ساڵی ١٩٥١ز، لە کولدیج وەربگرێت، ئاشناییەکی تەواوی لە بارەی پێکھاتە کاربۆنییەکان و پێکھێنەرەکانیان ھەبوو. چەندان توێژینەوەی دەبارەی خەڵوز کردووە.

چاخێکی دژوار و نەگونجاو بۆ دەسکەوتی ژنان

بەریتانیا تا سەرەتای پەنجاکانی سەدەی ڕابردووش بۆ ژنان ھیچ گونجاو نەبووە، ئەوسا ژن نەیتوانیوە بە کار و دەستکەوتەکانی، شوێنپێی خۆی بچەسپێنێت. ئەگەرچی چوارێکە سەدەیەک بەسەر ململانێی یەکسانیکردنی ژن و پیاودا تێۆەڕیبوو، بەڵام ھێشتا زمینە بۆ کارکردنی ژنان نەڕەخسابوو، گرفت و کۆسپی زۆریان لە ڕێگەدا دروست دەکران. لەگەڵ ھەموو ئەوانەدا، ڕۆزالیند بڕیاری بە تەنیا کارکردن دەدات، واز لە ھەموو کارێک دەھێنێت کە بە تیم بەڕێوە بچێت . ئەو، توێژینەوەکانی خۆی لە ڤواری ترشی نیوکلیک چڕکردەوە. ھەر زوو چەندان ھەنگاوی گەرەی بڕین.

دزی زانستی

ساڵی ١٩٥٢ز، رۆزالیند بە دڵنیاییەوە گەیشتە ئەنجامی شێوەی پێکھاتەی ترشی نەوەوی. 
ویلکنز ھاوڕێی ڕۆزالیند فڕانکلین بوو، ھەر لەگەڵ ئەویش کاری دەکرد، 
بەڵام بەدحالیبوونێک لە نێوانیاندا ڕوویدا س پێوەندییان تێکچوو، ویکلنز ھەموو ئەو ئەنجامەی ڕۆزالیند پێی گەشتبوو لە ترشی نەوەوی نیشانی ھەردوو زانا (فرانسیس کریک) زانای زیندەزانی بەریتانیا و (جێمس واتسۆز) زیندەوەرناسی ئەمریکا ، دەدات، ئەوانیش ھەر بەپەلە لە گۆڤاری (نیتشر)، بڵاوی دەکەنەوە، بە ھیچ شێوەیەک ناوی ئەو خاتوونە نابەن، بەڵام دواتر (کریک) ددان بەوەدا دەھێنێت کە ئەویش خەریکی دۆزینەوەی ترشی نەوەوییە.
ھەرچەند دواتر رۆزالیند ئەنجامەکانی تیشکی ئێکسی لە ھەمان گۆڤاردا بڵاوکردەوە، بەڵام ھەر ئەو دوو زانایە نەبانگیان پێ دەرکرد و خاوەنە ھەقیقیەکەشی کە ئەو خاتوونە بوو دەستی لەبن ھەنبانێ گیربوو. لەوانەیە ئەمەیش بۆ ئەوە بگەڕێتەوە، کە گوایە ژن توێژینەوە و دۆزینەوەی کاری زانستی لێ نایەت.

پوختەیەک لە ژیانی

 • لە بەریتانیا لە دایکبووە. 
 • ھەردوو زانا: واتسۆن و کریک، ئەو ئەنجامەی ئەو خاتوونە پێی گەیشتووە، لە توێژینەوەکانیان بەکاری دێنن و خەڵاتی نۆبڵی پێ وەردەگرن. 
 • لەتەمەنی سیوحەوت ساڵی بە ھۆی نەخۆشی شێرپەنجە کۆچیدوایی دەکات.
 • لە وێنەگرتنی تیشکیی پسپۆڕ بووە.
 • لە بواری سیاسییش کاری کردووە.
 • ترشی نەوەوی دۆزیوەتەوە.
 • ئەو ژینگەی ئەو کاری تێدا کردووە، بۆ ئەو دژوار و سەخت بووە.


سەرچاوەکان



676 بینین