تاریک

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-13-23:21:00 - کۆدی بابەت: 1322
تاریک

ناوه‌ڕۆك

چیرۆك و زانیاری زنجیرە

کاتێک کورێک وون دەبێت ترس ‎خەلکی شاری فیندن دا دەگرێ کەوا شارۆچکەیەکی بچووکەکە رابردوێکی تاڵی ھەیە، ‎منداڵە ونبووەکە دەبێتە ھۆکار بۆ ئەوەی چوار خێزان بە دوای بگەرێن بۆ ئەوەی کۆمەڵە وەلامێک بدۆزنەوە لە کاتێکدا نھێنیەک قورس ئاشکرا ئەکەن دەربارەی ٣ وەچە.
 
dark‎ یاخود “تاریک”، زنجیرەیەکی تەلەفیزیۆنی خەیالی و زانستی و ئەڵمانییە، باران و ئۆدر و یانتیە فریزە بەشداریان لە دەرھێنانی کردووە، لە سێ وەرز پێک دێ چیرۆکی زنجیرەی دارک (تاریک) لە شاری ویندنی خەیالی واتا دروستکراوە لە شارێک لە ئەڵمانیا، لە زنجیرەکە منداڵێک بزر دەبێ کەوا نھێنی چوار خێزان لێکجیابووەوە ئاشکرا ئەکا وە نھێنیەکانیان یەک بە یەک ئاشکرا دەکات، وە ھەروەھا بە ھێواشی ھەست ئەکەن گەشت بە کات دا دەکەن کە بەسەر ٣ وەچە دا دەروات گەشتەکە، لە زنجیرەی dark (تاریک) کاریگەریەکانی کات بە دیار دەخرێت وە چۆن کاریگەری لەسەر سروشتی مرۆڤ دەبێ.
 
سەر بە تۆڕی نێتفلێکسە و “داڕک” یەکەم زنجیرەیە ‎لەو تۆرە بە زمانی ئەڵمانی بۆ یەکەم جار ‎بڵاو کرایەوە لە نێتفلێکس وەرزی یەکەمی پەخش کرا ١/١٢/٢٠١٧ وەرزی یەکەمی لە لایەن رەخنەگران بەراوردی سەرەتاییان پێکرد لەگەڵ زنجیرەکانی تری نێتفلێکس وەکو شتە نامۆکان “Stranger things” ‎وەرزی دووەمی پێشکەش کرا لە ٢١ ‎یۆنیۆی ٢٠١٩ وە توانی جێی رەزامەندی رەخنەگران بە دەست بھێنێ و وەرزی سێیەم و کۆتایی زنجیرەکە لە ٢٧/٦/٢٠٢٠ بەرھەم ھات.
 
‎وەرزی یەکەمی زنجیرەکە لە ١/١٢/٢٠١٧ دەرچووە، ‎وەرزی دووەمی ئەوکاتە بریار دراوە دەرچێت کاتێک لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە ئەڵمانیا رێکلامێکی بە چێژی کورتی بۆ ئەکرێ وە نێتفلێکس ئەوکات بریاری دەرھێنانی بۆ کرد کە خاڵک بە دڵیان بوو بریاری وەرزی دووەمی دا بۆ زنجیرەکە ‎لە ٢٦ مایو ٢٠٢٠ بەرواری بڵاو کردنەوەی وەرزی سێیەم درا ئەویش لە ٢٧/٦/٢٠٢٠ بوو.

بەژداربووان

لویس هۆفمان لە ڕۆڵی یۆناس
 
لیزا ڤیکاری لە ڕۆڵی مارثا
 
مایە شۆن لە ڕۆڵی هانا
 
ئەندریەس پیکمان لە ڕۆڵی نامۆکە


سەرچاوەکان



928 بینین