هۆرمۆنی نێرینە کڵۆبوونی خوێن زیاد دەکات

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-14-14:29:00 - کۆدی بابەت: 1331
هۆرمۆنی نێرینە کڵۆبوونی خوێن زیاد دەکات

ناوه‌ڕۆك

ھۆرمۆنی نێرینە‌ كڵۆبوونی خوێن زیاد دە‌كات

ئە‌و پیاوانە‌ی بە‌ مە‌بە‌ستی چارە‌سە‌ری گرفتە‌ سێكسیە‌كان ھۆرمۆنی نێرینە‌ وە‌ردە‌گرن، زۆرتر تووشی كڵۆبوونی خوێن دە‌بن، ئە‌وە‌ش بە‌پێی توێژینە‌وە‌یە‌كی نوێ لە‌ ئاژانسی ڕۆیتە‌رز ئاماژە‌ی پێكردوە‌.
بە‌گوێرە‌ی توێژینە‌وە‌كە‌، دوای وە‌رگرتنی ھۆرمۆنی نێرینە‌ی تێستۆستیرۆن ئە‌گە‌ری كڵۆبوونی خوێن لە‌ قاچ و سییە‌كان بە‌ ڕاددە‌ی ٦٣٪‏ زیاد دە‌كات.
د.كارلۆس مارتینێز، لە‌ ئە‌نستیتۆی ئامار و داتا تە‌ندروستییە‌كانی ئە‌ڵمانیاوە‌، گووتی «توێژینە‌وە‌كە‌ دە‌ریخستووە‌ ھە‌ر ماوە‌یە‌كی كە‌م دوای دە‌ستكردن بە‌ وە‌رگرتنی بە‌ وە‌رگرتنی ھۆرمۆنی تێستۆستیرۆن، ئە‌گە‌ری تووشبوون بە‌ كڵۆ بوونی خوێن زیاد دە‌كات، بە‌ڵام دوای شە‌ش مانگ لە‌ دە‌ستپێكردنی، ئە‌گە‌رە‌كە‌ كە‌مدە‌لاتە‌وە‌».
ھە‌رچە‌ندە‌ زیادبوونی ئە‌گە‌رە‌كە‌ كاتییە‌، پسپۆران دە‌ڵێن نابێ نادیدە‌ بگیرێ و لە‌سە‌رە‌تایی دە‌ستكردن بە‌ چارە‌سە‌رە‌كە‌دا پشكنینی پێویست بۆ كە‌سە‌كە‌ ئە‌نجامدرابێت.
توێژە‌رە‌كان لە‌ داتای ١٩ ھە‌زار تووشبووی كڵۆبوون خوێن ٩٠٠ ھە‌زار كە‌سی دیكە‌یان كۆڵیە‌وە‌ كە‌ ئە‌و گرفتە‌یان نە‌بووە‌ لە‌ نێوانی ساڵانی ٢٠٠١ و ٢٠١٣ دا لە‌ بە‌ریتانیا.
لە‌ توێژینە‌وە‌كە‌دا دە‌ركە‌وت ئە‌گە‌ری كڵۆبوونی خوێن لە‌ شە‌ش مانگی یە‌كە‌می چارە‌سە‌رە‌كە‌دا زیا دە‌كاتو لە‌دوای ئە‌وە‌ ئە‌گە‌رە‌كە‌ كە‌مدە‌كات و دە‌گاتە‌وە‌ ئاستی ئە‌و كە‌سانە‌ی ھۆرمۆنە‌كە‌ وە‌رناگرن.


سەرچاوەکان



813 بینین