لوسیفەر - (Lucifer(2016

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-15-00:49:00 - کۆدی بابەت: 1345
لوسیفەر - (Lucifer(2016

ناوه‌ڕۆك

چیرۆك و زانیاری زنجیرە

"لوسیفەر" زنجیرەیەکی تەلەفیزۆنیی ئەمریکیی خەیاڵی شارۆچکەییە(واتا ڕوداوەکان لە شار یاخود شارۆچکەیەکدا ڕوئەدات) دەرهێنراوە لەلایەن "تۆم کەپینەس"ەوە کە بۆ یەکەم جار لە ساڵی ۲۰۱٦ لە کەناڵی "Fox-فۆکس" پەخشکرا.
 
کەسایەتی زنجیرەکە لە یەکێک لە کارەکتەرەکانی کۆمیکەکانی DCیەوە وەرگیراوە کە هەریەک لە "Neil Gaiman" و "Sam Keith" و "Mike Dringenberg" دروستیانکردووە کە ئەمانیش لە کتێبی کۆمیکی "Sandman"ەوە وەریانگرتووە.
 
وە بەرهەمهێنراوە لەلایەن ستۆدیۆی "Jerry Bruckheimer Television" و "DC Entartainment" و "Warner Bros Television"ەوە. زنجیرەکە باس لە کەسایەتی "لوسیفەر مۆرنینستار"ی ئەهریمەن ئەکات کە دۆزەخی جێهێشتووە و هاتووە بۆ "لۆس ئەنجڵس"٫ کە تێیدا یانەی شەوانەی خۆی بەڕێوە ئەبات و بووەتە ڕاوێژکاری "LAPD-بەشی پۆلیسی لۆس ئەنجڵس".
 
گروپی کاستی زنجیرەکە بریتین لە: "Lauren German" و "Kevin Alejandro" و "D. B. Woodside" و "Lesley-Ann Brandt" و "Rachael Harris". سەرەتا کاری وێنەگرتنی لە شاری "ڤانکوڤەر"ی هەرێمی "کۆڵۆمبیای بەریتانی"ی وڵاتی "کەنەدا" بۆ ئەکرا بەڵام دواتر شوێنی وێنەگرتنی بە تەواوەتی گوێزرایەوە بۆ شاری لۆس ئەنجڵس لە کالیفۆڕنیا.
 
وەرزی یەکەمی زنجیرەکە چەند هەڵسەنگاندنێکی جۆراوجۆری بۆ کرا لەلایەن ڕەخنەگرانەوە بەڵام وەرزەکانی دواتر هەڵسەنگاندنی بەرزی بۆ کرا و زۆرێک لە ڕەخنەگران نواندنی "تۆم ئیڵس" کە ڕۆڵی لوسیفەری بەرجەستە ئەکرد بە نواندنێکی جوان و زۆر باشیان دانا. سەرەڕای زۆری بینەری زنجیرەکە لە سەرەتای دەرکەوتنیەوە٫ بە بەردەوامیی پەخشکرانی لە کەناڵی فۆکس هەڵسەنگاندنی خراپی بۆ ئەکرا٫ بەڵام وەرزی چوارەمی هەڵسەنگاندنێکی باشی بۆ کرا و لە ناو خەڵکیشدا وەسفێکی چاکی ئەکرا.
 
کەناڵی فۆکس لە دوای تەواو بونی وەرزی سێیەمی دەستبەرداری زنجیرەکە بو و لەدوای ئەو تۆڕی "Netflix-نێتفلیکس" هەڵیگرتەوە کە لە سەرەتاوە وا بڕیار بو لە پێنج وەرز پێکبێت بەڵام نێتفلیکس درێژی کردەوە بۆ شەش وەرز.
 
زنجیرەکە زیاتر جەخت لە "لوسیفەر مۆرنینستار" ئەکات کە پێشوتر فریشتەیەکی جوانی بەهێز بووە و دواتر بەهۆی ناپاکییەوە لە بەهەشت دەرئەکرێت٫ کاتێکیش وەکو ئەهریمەنێک ئەبێت بە گەورەی دۆزەخ دوای چەندین هەزار ساڵ بێزار و بێتاقەت ئەبێت و دەستبەرداری پلەو پایەکەی ئەبێت وەکو بەرەنگاری و دژایەتیەک بەرامبەر باوکی(خودا) شانشینی دۆزەخەکەی جێئەهێڵێت و ئەڕوات بۆ لۆس ئەنجڵس کە لەوێدا ئەبێت بە خاوەنی یانەیەکی شەوانە بەناوی "Lux-لەکس".
 
وە خۆی ئەخزێنێتە کەیسێکی کوشتنەوە لەگەڵ "Chloe Decker"ی پۆلیسی لێکۆڵەرەوە و دواتر داوای لێئەکرێت کە ببێت بە ڕاوێژکارێک لە "LAPD". بە درێژایی زنجیرەکە چەندین هەڕەشەی شەیتانیی ڕو لە لۆس ئەنجڵس ئەکەن٫ لە هەمان کاتدا لوسیفەر و کڵۆی یەکتری پەسەند ئەکەن دڵخۆش ئەبن بەیەکەوە.

بەژداربووان

تۆم ئێلیس لە ڕۆڵی لوسیفەر
 
لۆرن جێرمن لە ڕۆڵی کلۆوی دێکەر
 
کەیڤن ئەلهاندرۆ لە ڕۆڵی دانیەڵ
 
هوودساید لە ڕۆڵی ئەمێنادیەڵ
 
لێزڵی لە ڕۆڵی 'مەزایکین" مەیز
 
سکارلێت ئستاڤێز لە ڕۆڵی تریکسی
 
ڕەیچێڵ هەیریس لە ڕۆڵی لیندا مارتن


سەرچاوەکان



916 بینین